ڤاندام بۆ گەنجەکان: لە پێغەمبەر محەمەد (د.خ) فێربن. بە ڤیدیۆ.

ئەکتەری بەناوبانگی بەلجیکی و سینەمای ئەمریکا جان کڵود (ناسراو بە ڤاندام) ئامۆژگاری گەنجەکان دەکات و پێیاندەڵێت لە  پێغەمبەر محەمەد (د.خ) فێری شت ببن.
لەکاتی میوانداریکردنیدا لە بەرنامەی کەناڵی بی بی سی کە ناوی بەرنامەکە "بەڵێ من بەناوبانگم" ڤاندام رایگەیاندووە کە پێغەمبەر محەمەد (د.خ) لەوپەڕی پلەی زیرەکیدا بووەو زانیویەتی چی باشە بۆ داهاتو و بۆ جەستەش، تەماشای رابردوو بکە چەندە خواردنی بەسوودیان خواردووە کە هەموو شتێکی بەسوودی تێدا بووە، راشیگەیاندووە کە بچن زۆر لەسەر موسوڵمانان بخوێننەوە شتی زۆر بەسوودیان هەیە.

ئامۆژگاری گەنجەکانیش دەکات کە وەرزش ئەنجامبدەن و خواردنی بەسوود بخۆن، دووربکەونەوە لە هەموو جۆرە دەرمانێکی کیمیایی کە زەرەری زۆری بۆ جەستە هەیە.

ڤاندام لەو بەرنامەیەدا باسی ژیانی تایبەتی خۆیدەکات و دەڵێت کە کەسێکی زۆر مەزاجیەو کەم کەس دەتوانێت لەگەڵیدا هەڵبکات.

ئاشکراشیکرد کە خاوەنی سێ کوڕ و کچێکە، ڤاندام دەڵێت کچەکەی ناوی بیانکایەو زۆر ئاگاداریی دەکات و هەمیشە هەست بە ترس دەکات.

خەندان


vandam profet mohamed by sadaa-elbalaad

تعليقات