چوارخوشک ڕەحمیان بە کرێ دەده‌ن بۆ هاوڕەگەزبازە نێرینەکان

لەوڵاتی مەکسیک چوار خوشک لەبەر بژێوی ژیانیان کۆمپانیای بەکرێدانی ڕەحمیان بە شێوەیەکی نهێنی بۆ هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازە نێرینەکان دادەمەزرێنن، بۆ هەر منداڵێکیش بڕی ١٠ هەزار یۆرۆیان دەست
دەکەوێت.

بەپێی بڵاوکراوەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەم چوار خوشکە هەڵدەستن بەهێنانی تۆوی هاوڕەگەزبازە نێرینەکان و چاندنیان لەناو ڕەحمیاندا تاوەکو منداڵ دروست ببێت، پاش لەدایکبونی بە پارە دەدرێتەوە بە هاوڕەگەزبازە نێرینەکان، ئەم کارەش بەزۆری لەگەڵ ئەوروپییەکان ئەنجام دەدەن.

چوار خوشکەکە لەلێدوانێکیاندا بۆ ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرای دەکەن، دراوسێکانیان تۆمەتباریان دەکەن بە مافیایی ڕفاندنی منداڵ.

یه‌كێك له‌و چوار ژنه‌ ناوی مارسایه‌ و تەمەن ٣٠ ساڵەو ئێستا دوگیانە بە منداڵێکی فەرەنسی، لەبارەی کارەکەیەوە دەڵێت: ئەو ژنانەی کە کاریان نیە دەتوانن بێن  بەشداری بکەن  و ڕەحمیان بە کرێ بگرن تاوەکو بژێوی ژیانیان دابین بکەن.

میلاگروسی تەمەن ٣٠ ساڵ یەکێکی ترە لە چوار خوشکەکە دەڵێت: لەخێزانێکی هەژاردا ژیاون و هیچ هەلێکی تریان لەبەردەم نەبوە تاوەکو بژێوی ژیانیان پێدابین بکەن بۆیە پەنایان بۆ ئەم کارە بردوە و لەخێزانەکەیدا یەکەم کەس بووە بە نهێنی لەساڵی ٢٠١٣دا  ڕەحمی بەکرێ گرتوە  بە چاندنی تۆوی هاوڕەگەزبازی نێرینە لەنیو ڕەحمیدا بۆ دروسبونی منداڵ بە بڕێک پارە ی زۆر.

دەشڵێت: گەر بەهۆی ڕەحممەوە پارەیەکی باش پەیدا بکەم هیچ کێشەیەکم نابێت.
میلاگروس هه‌روه‌ها دەڵێت: لەیەکەم دووگیان بونم بڕێکی باش پارەم دەست کەوت بەوەی لە ٩ مانگدا ١١ هەزار یۆرۆم دەست کەوت و لەم کارەمدا خوشکەکانی تری فێر کردو ئەوانیش هەمان ڕێچکەی میلاگروسی گرتە بەر کە مارسای تەمەن ٣٠ ساڵ و ماریای تەمەن ٢٧ ساڵ و بولینای تەمەن ٢٢ ساڵە کە بچوکەکەیانە ئەم کارە ئەنجام دەدەن و ڕەحمیان بە کرێ دەگرن.

KNNC

تعليقات