قەڵای "زێویە "گەورەترین گەنجینەی کوردستان

قەڵای زێویەی نزیک شاری سەقز مێژووەکەی بۆ سەردەمی ماناییەکان لە سەدەی نۆ بۆ شەشەمی پیش زاین دەگەرێتەوە ،بۆ یەکەم جار ناوی ئەو قەڵا لە ساڵنامەی ئاشووریەکان ھاتووە ،کە باس لەو شۆڕش و ڕاپەڕینانە دەکات کە سەرکوت کراوە.
ناوبانگی قەڵاکە بۆ ساڵانی چلەکان دەگەڕێتەوە کە بە ھۆی باران و بەفرەوە بەشیکی خاکەکەی ڕۆ چوو ،بەمەش چەندین پارچە ئاسەواری گرنگ دەرکەوت و ناوبانگی پەیدا کرد،تا لەسالی ١٩٤٥ لەلایەن "رابەرت ڕایسۆن"ی ئەمریکای کاری کنەوپشکنینی بۆ کرا.
لە سەردەمی محەممەد رەزا شای ئێران بۆ لە ناو بردنی میژووی کورد لەجێی کنەو پشکنین لەلایەن پسپۆڕانەوە درا بە بازرگانێکی جوولەکە بە ناوی"ئەیوب رب نوع"ئەویش بۆ ماوەی ٨ ساڵ بە نەشارەزایی کەوتە ھەڵکەندن و گەڕان بەدوای گەنجینەدا و زۆربەی پارچە شوینەواریەکانی بۆ بازرگانی بەکار ھێنا.
ئێستا پارچە شوینەواریەکانی زێویە لە زۆریک لە مۆزەخانەکانی جیھان ھەیە جگە لە کوردستان.




تعليقات