زۆر خواردنی پەتاتە زیانی هەیە

چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی توێژینەوەیەكیان لەسەر زۆر خواردنی پەتاتە ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە زیادەڕۆی كردن لە خواردنی پەتاتەدا، ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی زیاد دەبێت.
  
توێژینەوەكە لەلایەن پسپۆڕەكانی زانكۆی بۆستن ئەنجامدراوە و دەریخستووە زۆر خواردنی پەتاتە جا بە هەر جۆرێك ئامادەكرابێت، ئەگەری بەرزبونەوەی فشاری خوێن زیاد دەكات، ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی.

بەڕای پسپۆڕەكان گەر پەتاتە هەفتانە زیاتر لە چوار جار بخورێت، ئەوا فشاری خوێن بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبونی ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشك، ئەو دوو حاڵەتەش بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی مردن دادەنرێت لە جیهاندا.

بەپێی توێژینەوەكە گەر خواردنی پەتاتە بە كوڵاوی بێت یاخود برژاو و سورەوەكرا یان خواردنی جپسی پەتاتە ئەوا ئەو كاریگەرییەی هەر دەبێت و زۆر خواردنی لە زیان بەدەر نییە، كاریگەرییە خراپەكانیشی لەسەر ڕەگەزی مێ زیاترە.

KNNC

تعليقات