تەنیا چوار چرکە پێش مردن مرۆڤ چی دەبینێت


زۆربەی زانکۆکانی جیهان هەوڵیان داوە بزانن دەرون و جەستەی مرۆڤ دوای مردن چی لێ بەسەر دێت، بەتایبەتی لە ساتە وەختەکانی مردندا بزانن مرۆڤ بیر لە چی دەکاتەوە بۆیە لەم توێژینەوە وردەدا دەرکەوتووە مرۆڤ ٤ چرکە دوای مردن ئەم شتانە دەبینێت. 

زانکۆی مەشیگانی ئەمریکا یەکەم زانکۆ بوو توانی پیشەنگ بێت لەم بوارەدا بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر (جیمۆ بۆرجین) بۆیە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو کەسانەی کە لە ساتەوەختی مردندان بەتیابەتی ٤ چرکەیەک پێش مردن توانای مێشکی سێ هێندە زیاد دەکات. 

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە داوە ٤ چرکە پێش مردن چالاکیەکانی مێشک بە شێوەیەک زیاد دەکات کە ئەو کەسە تەواوی یادگاریەکانی لە منداڵیەوە تا تەمەنی گەورەی دەکەوێتەوە بیر، لە هەمان کاتدا توێژینەوەکە ئەوەی سەماندووە کە هەموو کەسێک دوای مردن ٣٠ چرکە مێشکی کار دەکات. 

دواڕۆژ 

تعليقات