کچێکی پەنابەری کوردی-کرماشان و دانیشتووی وڵاتی سویسڕا بەناوی “ئارەزوو ئیلیاسی” تەمەن ٢٢ساڵ لە ژێر مەترسی ڕادەست کردنەوەدایە بۆ وڵاتی ئێران.

کچێکی پەنابەری کوردی-کرماشان و دانیشتووی وڵاتی سویسڕا بەناوی “ئارەزوو ئیلیاسی” تەمەن ٢٢ساڵ لە ژێر مەترسی ڕادەست کردنەوەدایە بۆ وڵاتی ئێران.

ئەم کچە پەنابەرە کوردە خوێندکاری بەشی میکانیکیە-فیتەرییە لە وڵاتی سویسڕا و ئەندامی حیزبی دیموکراتی (ڕۆژهەڵاتی) کوردستانە، هەروەها چەند ئەندامیەتییەکی دیکەی لەو حیزبەدا هەیە وەک ئەندامیەتی لە یەکێتی لاوان و ژنان.

لەبەر سیاسی بوونی خۆیی و بابی و بنەماڵەکەی، لەساڵی ٢٠١٥ بە بنەماڵەوە ڕێگەی پەنابەری دەگرنەبەر و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەجێ دەهێڵن.

وڵاتی سویسڕا لە ماوەی ئەم ٥ساڵەدا چەند جارێک کەیسی ئەم کچە سیاسیەی ڕەد کردووەتەوە و ڕێکەوتی ٣١ی مانگی٧ی ٢٠٢٠ی دیاریکردووە بۆ ڕادەستکردنەوەی ئەم پەنابەرە سیاسیە بە وڵاتی ئێران.

ئارەزوو کەسێکی چالاکی کۆمەڵایەتی و سیاسیە، بە ڕادەستکردنەوەی بۆ وڵاتی ئێران گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە.

داوا لە هەموو ڕێکخراوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خەڵکێکی بە ویژدان دەکەین، هەر کەسەو لە ڕاست خۆی یارمەتی ئەم کچە پەنابەرە بدات کە بتوانێت مافی پەنابەریەتی لە وڵاتی سویسڕا وەربگرێت.

ئێرە کلیک بکەن بۆ واژۆ کردن

چۆنیەتی واژۆ کردن:


تعليقات