خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەراورد کردن-هەڵسەنگاندن-کێشان:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەراورد کردن-هەڵسەنگاندن-کێشان:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک دیتی تەرازوویەکی بە دەستەوەیە و شتێکی دەکێشا، واتە حوکمی خەڵکی دەکات و دادپەروەری جێبەجێ دەکات.

ئەگەر بینی شتێکی قورسی دەپێوا، ئەوا ئەگەر کەسەکە خاوەن زانست بوو، نیشانەی ئەوەیە دەبێتە قازی و فەرمانڕەوا، بەڵام ئەگەر خاوەن زانست و خوێندەوار نەبوو، واتە پێویستی بە قازی دەبێت بۆ نێوانگیری.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ:کێشان و پێوانەی شتێک لە خەودا، چوار واتای هەیە.

یەکەم: حوکمی ڕاست و دروست. دووەم: چاکە. سێیەم: پێویستبوون بە داوەری و نێوانگیری. چوارەم: بوون بە حاکم و فەرمانڕەوا.

ئەگەر دیتی شتێکی ڕاستی دەپێوا، ئەوا لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەیە.



تعليقات