بەشی سی و شەشەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ سیاسەتی ژینۆساید-جینۆساید لە کوردستان:

بەشی سی و شەشەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ سیاسەتی ژینۆساید-جینۆساید لە کوردستان:


لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەو وڵاتە داگیرکەرانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە: (عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا)، کێشەی کورد تاکوو ئێستا بەبێ چارەسەر ماوەتەوە و نەتەوەی کوردیش بە دابەشکراوی بەر پەلاماری دڕندانەی پاکتاوکردنی ڕەگەزی بووەتەوە، بۆیە گەلی کورد وەکوو نەتەوەیەکی ژێر دەستە کەوتووەتە بەر مەترسیەکی گەورە لە ڕووی مێژوو و کلتوور و ئابووری، کوردستان وا شێوێندراوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تایبەتمەندییەکانی زیاتر تێکدەچێت.

سیاسەتی ئەو وڵاتە داگیرکەرانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، بریتییە لە وێرانکردنی شارستانیەت و کلتووری کورد، هەردەم هەوڵیان داوە ڕاستییە مێژووییەکان بشارنەوە، کە گەلی کورد لە نەتەوە هەرە دێرینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.



تعليقات