خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خاکەناز-خاکەناس:
ئیبن سیرین دەڵێ: خاکەناز لەخەودا، خزمەتکارێکە کە کارەکانی ئەنجام دەدات.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: خاکەناس لەخەودا، خزمەتکارێکە کە کارەکانی بە ناڕێکی ئەنجام دەدات و هەندێکیش دەڵێن: خاکەناس لەخەودا کارێکە کە بە ڕەنج و عەزاب و ماندووبوونی زۆرەوە ئەنجام دەدرێت. ئەگەر کەسێک بینی خاکەناسی هەیە و کاری پێدەکات، نیشانەی ئەوەیە کە کارەکەی لە تەواوبووندایە.
Comments
Post a Comment