خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خاک-ئاخ-خۆڵ:

خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خاک-ئاخ-خۆڵ:
ئیبن سیرین دەڵێ: خاک لەخەودا، زۆری و کەمی درهەم و پارەیە.
ئەگەر بینی خۆڵ لە ماڵەکەیدا هەیە، ئەوا ڕێک بەقەدەر ئەو خاک و خۆڵە، بەبێ زەحمەتکێشان، پارە و سامانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر دیتی چووە نێو خاکەوە، یان خۆڵی دەخوارد، یان خاکی کۆ دەکردەوە و هەڵیدەگرت، نیشانەی درهەم و سامانە بۆ ئەو کەسە.
ئەگەر بینی خاک و خۆڵی لە ماڵەکەی فڕێ دەدا و پەرت و بڵاوی دەکرد، نیشانەی ئەوەیە کە ماڵ و سامانەکەی خۆی بە بەلاش خەرج دەکات.
ئەگەر دیتی بەسەر دەستەکانیدا خۆڵی بڵاو دەکردەوە، ئەوا بەقەدەر ئەو خۆڵە، پارە و درهەم کۆ دەکاتەوە و قازانجی لێدەکات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی خۆڵ لەخەودا، پێنج واتای هەیە.
یەکەم: پارە و سامان. دووەم: سوود و قازانج. سێیەم: کار و پیشەی دونیا. چوارەم: تووڕەیی و ناکۆکی. پێنجەم: خراپەکاری و زینا.

تعليقات