خەوننامەی کوردی بەشی خە؛ خۆڵ و خاشاک:

ئیبن سیرین دەڵێ: زبڵ و خاشاک، نیشانەی پارە و سامان و ڕزق و ڕۆزییە بۆ هەموو خەڵکێکی ئاسایی.
ئەگەر بینی خۆڵ و خاشاکی زۆر لە ماڵەکەیدا هەیە، یان لەناو خۆڵ و خاشاکدا خۆی دیتەوە، واتە بەقەدەر ئەو خاشاکە پارە و سامانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی با، خۆڵ و خاشاکەکەی برد، یان بەهۆی ئاگرەوە سووتا، واتە پاشا ماڵ و سامانەکی لێدەستێنێ.
ئەگەر بینی خۆڵ و خاشاک لەناو تەنوور، یان مەنجەڵێکدا دەسووتا، واتە پارە و سامانەکەی خۆی خەرج دەکات.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر دیتی خۆڵ و خاشاکی لە دەشتەوە دەبردەوە بۆ ماڵەوە، واتە بە ئەندازەی ئەوە، پارە و سامانی لە گەشتکردندا دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی با، خۆڵ و خاشاکی لە کۆڵانێکەوە دەهێنا، واتە بەقەدەر ئەو خۆڵ و خاشاکە، ئەو ناوچەیە لە لایەن پاشاوە، خێر و قازانجیان پێدەگات.

تعليقات