چەند شێوازی هەڵگرتنی هێلکە بۆ دانانەوە لە ناو جیهازی هەڵێنەر و بن پەلەوەر:

چەند شێوازی هەڵگرتنی هێلکە بۆ دانانەوە لە ناو جیهازی هەڵێنەر و بن پەلەوەر:



۱: نابێ زیاتر لە ۷ بۆ ۱۰ ڕۆژ هێلکە لە شوێنی فێنک و لە بن ساردکەرەوە دابنرێت. هەروەها تەمەنیشی نابێ بگاتە ١٥ ڕۆژ.

۲: نابێ بە وەرزی زستان بخرێتە ناو ساردکەرەوە، بەس لە وەرزی هاوین ئەگەر پلەی ئەو شوێنە بەرز بوو بۆ سەرەوەی ۳۰پلە دەتوانین ئەویش بۆ ماوەی حەفتەیەک.

۳: دەبێ هێلکە بە پیسی خۆیەوە هەڵبگیردرێت.

٤: نابێت بە هێچ شێوەیەک بشوردرێت.

٥: لە کاتی هێنان و بردنی هێلکە نابێ بشەڵەقێندرێت.

٦: ئەو مریشک و پەلەوەرانە دەبێ نێرەیان هەبێت. هەروەها نێرەکانیش دەبێ تۆیان باش بێت.

۷: ئەگەر هێلکەت هەڵگرت لە ماڵەوە، بە تەنیشتا بیانخەوێنە و جارێک لە ڕۆژا بیانسووڕێنە، یان لە ناو کارتۆنی تایبەتی هێلکەدا هەڵیان بگرە، نووکی باریکی هێلکە سەری لەخوار بێت و سەری ئەستووری لەسەرەوە بێت، بۆ ئەوەی ئۆکسیجنی ناو هێلکەکە شوێن گۆڕکێ نەکات.

٨: شوێنی هەڵگرتنی هێلکە نابێ بگاتە سەرەوەی ۳۰پلە گەرمی و ۰ پلە خوارەوەی سفر.

۹: نابێت بەهیچ شێوەیەک هێلکەکە شکابێت.

۱۰: نابێت مادەی کیمیایی پێبگات.

۱۱: نابێت هێلکەی باڕۆکە-واڕۆکە بێت.

۱۲: نابێت هێلکەیەکی زۆر قەبارە گەورەش بێت. هەروەها دوو زەردێنەش نەبێت.

۱۳: پەلەوەر دەبێت، تەڵقیح بکرێت یانیش نەخۆش نەبێت.

۱٤: هێلکە نابێت هەتاوی پێبگات.

١٥: نابێت پەلەوەر هێلکە لەسەر هێلکە بکات و لەسەری دانیشێت هەتاکوو ئەو کاتەی کە کورک دەبێت-بەکڕ دێت، دەبێت هێلکەکانی هەڵبگیردرێت بۆ کاتی دانانەوە بە یەکجاری دابنرێت.

١٦: هەروەها ئەو پەلەوەرانە دەبێ ساڵیان بەسەردا هاتبێت و سەرە بن، نەوەکوو بار و بچووک بن.

١٧: هەروەها هێلکەی قەبارە بچووکیش بۆ بن پەلەوەر و بۆ ناو جیهازی هەڵێنەر نابن.

تعليقات