خەوننامەی کوردی بەشی حە؛ حەوزی کەوسەر:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی قیامەت هەستا و خەڵکیان لە نزیک حەوزی کەوسەردا کۆ دەکردوە، واتە پاشایەک پەیدا دەبێت کە لە نێوان خەڵکیدا دادپەروەرە.
ئەگەر بینی جامی ئاوی لە حەوزی کەوسەر خواردەوە، واتە بە موسڵمانی دەمرێت.
ئەگەر بینی لە تەنیشت حەوزی کەوسەردا دەگەڕا و داوای ئاوی دەکرد و پێیان نەدەدا، واتە دوژمنی نەوەکانی پێغمبەرە (د،خ)ی لەسەربێت.
ئەگەر دیتی پێغەمبەر (د.خ) لەسەربێت، ئاوی پێدا و خواردیەوە، واتە بەر شەفاعەت دەکەوێت.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینییان ناویان لە حەوزی کەوسەردا نووسیبوو و جامێ ئاوی وەرگرت و لێی خواردەوە، واتە لەگەڵ زانایەکی گەورە قسان دەکات و لەلایەن ئەو زانایەوە، سوودی هەردوو دونیا و قیامەتی دەست دەکەوێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی لە حەوزی کەوسەر ئاوی خواردەوە، بەڵام ئاوەکەی لێڵ و ناخۆش بوو، واتە بینەری خەوەکە دووڕووە و هیچ ئاگای لە قورئان و ئیمان نییە و بیروباوەڕەکەی خراپە و ئایینی ئیسلامی بەلاوە سووک و ڕسوایە.
ئەگەر بینی حەوزی کەوسەر بەو شێوەیە بوو کە لە ئایەتەکاندا هەواڵی دراوە و باس کراوە، لە هەموو ئاوەکانی حەوزی کەوسەری خورادەوە، واتە ئەو کەسە لە لای خوا بەڕێزە و یەکێکە لە گەورە پیاوانی ئایین.

تعليقات