خەوننامەی کوردی بەشی حە؛ حەماڵی-کۆڵکێشان-حەمباڵی-بارکێشان:

 خەوننامەی کوردی بەشی حە؛ حەماڵی-کۆڵکێشان-حەمباڵی-بارکێشان:

ئیبن سیرین دەڵی: حەمباڵی کردن لەخەودا، ترسە لە گوناە و تاوانی زۆر.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی حەماڵی بۆ خەڵکی دەکرد، بەبێ وەرگرتنی کرێ، واتە خێر و چاکە لەگەڵ پیاوێک دەکات و ئەوەش بۆ خاوەنی خەوەکە دەگەڕێتەوە.
ئەگەر بینی حەمباڵی دەکرد و کرێی وەردەگرت، نیشانەی خەم و مەینەتییە، بەتایبەت ئەگەر باری حەماڵییەکە قورس بوو، واتە بەهۆی ئەو قورسییەوە، تووشی ئازار و خەم و مەینەتی دەبێت.

تعليقات