خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تاریکی:

 خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تاریکی:

ئیبن سیرین دەڵێ: تاریکی لە خەودا، گومڕاییە لە ڕێگەی ئاییندا.
ئەگەر بینی تاریکی داهات، یان کەسێک شوێنێکی تاریک کرد، واتە بەقەدەر ئەو تاریکییە، زەلیل و گومڕا دەبێ.
ئەگەر بینی لە تاریکیدایە و تاریکییەکە گۆڕا بە ڕووناکی-ڕۆشنایی، واتە تەوبە دەکات و ڕێگای ئیمانی بۆ دەکرێتەوە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی لە تاریکیدایە و دیسان تاریکییەکە گۆڕا بە ڕووناکی و جارێکی تر گۆڕایەوە بۆ تاریکی، واتە ئەو کەسە دوو ڕووە.
جابری مەغریبی دەڵێ: تاریکی لە خەودا، خەم و مەینەتییە.
ئەگەر بینی بۆشایی ئاسمان زۆر تاریک بوو، واتە خەڵکی ئەو ناوچەیە تووشی خەم و مەینەتی دەبن و ئیش و کاری ئەویش ڕادەوەستێ.
ئەگەر بینی بۆشایی ئاسمان ڕووناکە و لەناکاو تاریکی بەهۆی هەورەوە دروست بوو، واتە لەو ناوچەیە مەرگی لە ناکاوی وەک: سەکتە-جەڵتە سەرهەڵدەدات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی تاریکی لە خەودا، پێنج واتای هەیە.
یەکەم: کوفر. دووەم: سەرلێشێواوی. سێیەم: ڕاوەستانی کارەکان. چوارەم: بیدعە (رەوتی داتاشین بە کەیفی خۆت). پینجەم: کەوتنە زەلیلیەوە.
ئیسماعیلی کوڕی ئەشعەس دەڵێ: ئەگەر لە خەودا دیتی لە تاریکییەوە هاتە بەر ڕووناکی-ڕۆشنایی، واتە لە هەژاریەوە دەبێتە دەوڵەمەند و سەرمایەدار و لە خەم و مەینەتی ڕزگاری دەبێت و خۆشحاڵ دەبێت و کارەکانی بە ڕوودا دەکرێتەوە و لە زەلیلی بەدوور دەبێت.

تعليقات