خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تڕ و تس-فس کردن-هەوا-با بەردانەوە:

خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تڕ و تس-فس کردن-هەوا-با بەردانەوە:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک بینی لەناو کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا "با"ی لێ بەر بوویەوە، بەشێوەیەک کە خەڵکەکە گوێیان لێی بوو، واتای ئەوەیە قسەیەکی خراپی لە دەم دێتە دەرەوە، کە بەهۆیەوە دەکەوێتەوە بەر تانە و توانجی خەڵک و بەوەش لەناو خەڵکدا ڕسوا دەبێت.
ئەگەر "با"یەکی نەرمی لێ بەر بوویەوە و خەڵک دەنگەکەی بیست، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەیە.
ئەگەر کەسێکی (هندۆ) ئەو خەوە ببینێ، واتە خۆشی و خۆشگوزەرانی باڵ دەکێشێ بەسەریدا.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی بایەکی بەردایەوە و دەنگ و بۆنی ناخۆشی هەبوو، واتە کارێک دەکات کە خەڵکی بەهۆیەوە سەرکۆنە و سەرزەنشتی دەکەن و بە خراپە باسی دەکەن.
ئەگەر دەنگی هەبوو، بەڵام بۆنی ناخۆش نەبوو، واتە لە کاری بێسوود دوور دەکەوێتەوە و خێر و قازانجیش لەو دوور کەوتنەوەیە بەدەست دێنێت.
ئەگەر بە ئەنقەست "با"ی بەردایەوە و خەڵکی پێی پێدەکەنین و ئەویش شەرمی کرد، ئەوا بەهۆی ئیشێکەوە کە نە کارە و نە کاسبی، بژێوی ژیانی دابین دەکات.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: تڕ و تس کردن لە خەودا، چوار لێکدانەوەی هەیە.
یەکەم: قسەی زل. دووەم: جنێو. سێیەم: کارێکی سەرزەنشت ئامێز. چوارەم: ڕسوایی.
ئەگەر بینی بە ئەنقەست تڕ و تسی کرد، واتە ئەو کەسە ئیمان و مەزهەبەکەی تەواو نییە.

تعليقات