خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تاوە-مەقڵی:

 خەوننامەی کوردی، بەشی تە؛ تاوە-مەقڵی:

ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی تاوە لە خەودا، خزمەتکاری ماڵە و ئەوەی کە خاوەن ماڵ هەیەتی، هەمووی بەسەر خزمانی خۆی و خەڵکانی تردا دابەشی دەکات و خەرجیان دەکات.
ئەگەر بینی تاوەی نوێی هەیە، یان کەسێک پێیدا، واتە دەبێتە خاوەن خزمەتکارێکی باش، یانیش لێی دوور دەکەوێتەوە.
جابری مەغریبی دەڵی: ئەگەر بینی لە ناو تاوەدا شتێکی دەخوارد، واتە سوود و قازانج لە خزمەتکارەکە دەبینێ، بەقەدەر ئەوەی خواردوویەتی.
ئەگەر بینی خواردنەکەی ناو تاوەکە ترش و ناخۆش بوو، واتە خەمبار دەبێت.

تعليقات