دیتنی قوفڵ-قفڵ و کلیل لەخەودا؟!

 دیتنی قوفڵ-قفڵ و کلیل لەخەودا؟!

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر لەخەویدا دیتی قوفڵی کردەوە، نیشانەی ئەوەیە کارەکانی بەڕوویدا دەکرێتەوە و لەوانەیە سەردانی ماڵی خودا بکات.
ئەگەر دیتی کە نەیتوانی قوفڵ بکاتەوە، نیشانەی ئەوەیە کارەکەی بە شێنەیی و هێواشی دەڕوات بەڕێوە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی قوفڵ لەخەودا، پێنج واتای هەیە.
یەکەم: دروستکردن و سازاندنی کار. دووەم: بەڵگە. سێیەم: سوود و قازانج. چوارەم: ژن. پێنجەم: متمانەکردن بە بەرژەوەندییەک کە پەیوەندیی بە ئەوەوە هەبێت.
بینینی کلیل لەخەودا:
ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی کلیل، نیشانەی پیاوێکە کە گرێی کارەکان دەکاتەوە و هەروەها نیشانەی سەرکەوتنە بەسەر دوژمندا.
ئەگەر بینی کلیلی زۆری هەبوو، نیشانەی ئەوەیە گەورەیی و شکۆ پەیدا دەکات.
دانیال پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر لە خەودیدا بینی کلیلی ئاسنینی پێبوو، نیشانەی هێز و تۆانایە.
ئەگەر کلیلی مسین یان برنجینی هەبوو، واتە قسەکانی بەڕاست دەگەڕێن و دێنە دی.
ئەگەر کلیلی داری بینی، نیشانەی ئەوەیە سوودەکەی کەمترە.
ئەگەر کلیلی زیوین یان زێڕینی هەبوو، واتە ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی نەیتوانی قوفڵ بکاتەوە و کلیلەکە ون بوو یان لەناوچوو، ئەوا لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەی ئەمەیە.
ئەگەر دیتی قوفڵ بە کلیل کرایەوە، نیشانەی ئەوەیە ژن دێنیت و کەنیزەک دەکڕێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی کلیل، هەشت واتای هەیە.
یەکەم: مزگێنی. دووەم: ڕزگاربوون لە خەم. سێیەم: شیفای نەخۆشی. چوارەم: گەیشتن بە مراز. پێنجەم: بەهێزی ئیمان. شەشەم: جێبەجێکردنی ئەرکەکان. حەوتەم: گیرابوونی نزا و پاڕانەوە. هەشتەم: زانست.

تعليقات