مێژووی قشڵەی کۆیە:

مێژووی قشڵەی کۆیە:
دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای شاری کۆیەوە. بە دووری (٧٩کم) لە ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێرەوە هەڵکەوتووە، مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی (مەمالیکەکان)، هەندێکی تر پێیان وایە مێژوویی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەیەم لەسەردەمی والی (مەدحەت پاشا) لە نێوان ساڵانی (١٨٦٩-١٨٧٢)ی.ز کە ئەو کات فەرمانڕەوایی (بەغداد) بووە، ڕووبەرەکەی نزیکەی (٧٠٠٠م) لەسەر بەرزایی گردێکی پان دروستکراوە و دەرگا سەرەکییەکەی دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵات.
لەهەر چوار لاوە قووڵە و مەتەرێزی شەڕ و بەرگری بۆ دانراوە، ئەم قشڵەیە بە مەبەستی سەربازی بەکارهاتووە لەسەردەمی عوسمانییەکان.
هەندێک بەشی بیناکە دوو نهۆمە، بەشێکی کراوەتە مۆزەخانەی شارستانی کۆیە.
لایەکیشی گەلەری هونەریە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری کۆیەی تێدایە.
ئەم قشڵەیە دووجار لە لایەن قائمقامیەتی قەزای کۆیەوە لەساڵی (٢٠٠٤-٢٠٠٩)ی.ز نۆژنکراوەتەوە.

#مێژوو #قشڵە #کۆیە #هەولێر #مەمالیک #والی #مەدحەت #پاشا #فەرمانڕەوا #بەغداد #قووڵە #مەتەرێز #عوسمانییەکان #مۆزەخانە #گەلەری #قائمقام

تعليقات