خەوننامەی کوردی بەشی تە؛-تاس-دەفر-کاسە:

ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی تاس، نیشانەی ژنێکی خزمەتکار، یان کەنیزەکێکی منداڵە.
ئەگەر بینی تاسێکی پێبوو، واتە ژنێکی خزمەتکار دێنێتەوە بۆ ماڵەکەی، یانیش کەنیزەکێک دەکڕێت.
ئەگەر بینی تاسەکەی لێ ون بوو، نیشانەی ئەوەیە ژنە خزمەتکارەکە، یان کەنیزەکەکە لێ دوور دەکەوێتەوە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: ئەگەر بینی تاس یان دەفرێکی پڕ لە ئاوی پێبوو و خواردیەوە، واتە لە کەنیزەکەکەی منداڵێکی دەبێت.
ئەگەر دیتی دەفرەکەی شکا و ئاوەکەی ناوی مایەوە، واتە کەنیزەکەکەی دەمرێت و منداڵەکەی دەمێنێتەوە.
ئەگەر ئاوەکە ڕژا و دەفرەکە مایەوە، نیشانەی ئەوەیە کەنیزەکەکەی دەمینێتەوە و منداڵەکەی دەمرێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی دەفر و کاسە لە خەودا، چوار واتای هەیە.
یەکەم ژنی خزمەتکار. دووەم: کەنیزەک. سێیەم: منداڵ. چوارەم: سوود و قازانج.

تعليقات