بەشی سی و نۆیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ تاوانەکانی ژینۆساید-جینۆسایدی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان:

بەشی سی و نۆیەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ تاوانەکانی ژینۆساید-جینۆسایدی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان:


کوردانی بەشی ڕۆژهەڵاتیش تووشی هەمان سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی بوونەتەوە، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانی داگیرکەرەوە.

لە نێوان هەردوو جەنگی جهانیدا، حکوومەتی ئێرانی داگیرکەر سیاسەتێکی توندی دژ بە کورد ئەنجامدا، لە ڕاگواستنی بە زۆر بۆ ناوچە جیاوازەکانی ئێرانی داگیرکەر.

لە ساڵی ١٩٢٥ بەشێکی زۆری (گەڵباخ و جەلالی و پیران) بۆ (سولتان ئاباد و کرمان و شیراز) ڕاگوێزران.

هۆزی جەلالی کە لە هەر دوو سنووری دەستکردی ئێران-تورکیا و ئازەربایجان دەژیان، نزیکی (١٠) دە هەزار کەسیان بۆ ناوەڕاستی ئێران ڕاگوێزران.

سیاسەتی ڕژێمی شای پەهلەوی دانی بە بوونی کورد نەدەنا، کوردیان بە یەکێک لە هۆزەکانی ئێران و زمانی کوردیشان بە یەکێک لە شێوە زارەکانی زمانی فارسی داگیرکەر دادەنا.

لە دوای ڕووخاندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بە دەست ڕەزا شای گۆڕبەگۆڕ، لە ساڵی (١٩٦٤ی.ز) زۆر دڕندانە کەوتنە گیانی دانیشتوانەکەی و ناوچەکەشیان وێرانکرد و زمانی کوردی قەدەغە کرا و کەوتنە شێواندنی باری کۆمەڵایەتی و کلتووری و داتەپاندنی ئابووری.

ئەم بەشەی کوردستانیش، ژیانیان لە بەشەکانی تری کوردستان باشتر نەبووە، تا ئێستاش کوردانی ڕۆژهەڵات ئاوارە و دەربەدەر دەبن، سیاسەتی جیاوازی مەزهەبی و نەتەویی بەسەریاندا دەچەسپێندرێت و ڕۆژانە گەنجان بەرەو گرتووخانەکانی ڕژێم ڕاپێچ دەکرێن.



تعليقات