بەشی چلەم و کۆتایی کتێبی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ ژینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان:

بەشی چلەم و کۆتایی کتێبی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ ژینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان:


کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان واتە لە: (کوردستانی سووریا)دا، بەردەوام لە چەوساندنەوەی نەتەوەیی بووە، شێوازی ژینۆسایدی کلتووری و نەتەوەیی لە دژ پەیڕەو کراوە، بە دابڕینی ناوچە کوردییەکان لەگەڵ یەکتری، ئەویش بە نیشتەجێکردنی هۆزە عەرەبەکان لە نێوان کوردانی باکوور و ڕۆژئاوا، وەک پشتێنەیەک بۆ لێک دابڕینی نەتەوەیی کورد و جوگرافیاکەی، بە پەیڕەوکردن و لەناوبردن و نەهێشتنی زمانی کوردی.

لە ساڵانی (١٩٤٥-١٩٥٨ی.ز) ڕژێمی سووریای عەرەبی داگیرکەر زۆربەی ئەفسەرە کوردەکانی لە سوپا دەرکرد.

لە سەرژێمری ساڵی ١٩٦٢ی.ز زیاتر لە ٢٠٠ دووسەد هەزار کەس لە دانیشتوانی پارێزگای جەزیرە/جزیرە، مافی هاونیشتیمانی بوونیان لێسەندرایەوە، وەک لێ سەندنەوەی مافی ژیان، چونکە مافی کارکردن و کڕین و فرۆشتن و ژنهێنان و شووکردن و دامەزراندنیان نامێنێنێ، جگە لەمەش ناوی گوند و ناوچە و شارە کوردییەکانیان گۆڕی بۆ زمانی عەرەبی.

لە بابەتەکەماندا دەردەکەوێت، کە ئەو ڕژێمانەی کوردستانیان بەسەر دابەشکراوە، هەمان سیاسەتی پاکتاوکردنی ڕەگەزیان دژ بە کورد پەیڕەو کردووە.

چەندین شێوازیان بەکارهێناوە بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد، بۆیە بەردەوام لە دژایەتی کردنی کورد هاوکار و هاوڕا بوونە و پەیمان و بەڵێنیان لە نێوان خۆیاندا بەستووە.

هەر یەک لەو وڵاتانەی ئەو بەشەی کوردستانیان بەرکەوتووە، بە هیچ جۆرێک بە خاکی کوردی نازانرێت و دانیش بە مافەکانی گەلی کورد دانانێن.



تعليقات