پەیمانەکان و ڕێککەوتنەکانی عوسمانی-سەفەوی و پەیوەندییان بە گەلی کوردەوە؛ یەکەم ڕێککەوتننامەی ئەماسیە ساڵی (١٥٥٥)ی.ز:

پەیمانەکان و ڕێککەوتنەکانی عوسمانی-سەفەوی و پەیوەندییان بە گەلی کوردەوە؛ یەکەم ڕێککەوتننامەی ئەماسیە ساڵی (١٥٥٥)ی.ز:

شەڕەکان-جەنگەکانی بیست ساڵەی نێوان سوڵتان سلێمانی قانوونی عوسمانی و شا تەهماسبی سەفەوی بە زنجیرەیەکی گرنگی شەڕەکانی ئەم دوو دەوڵەتە داگیرکەرە دادەنریت کە زۆربەی لە سەر زەوی کوردستان رووی داوەوە و بەشێکی گەورەی قوربانییەکانیشی زۆر و گەورەبوون و کوڕی خێڵە کوردەکانی ژێر دەستی هەردوو لایان بوون.

سوڵتان سلێمانی قانوونی ساڵی (١٥٥٤)ی.ز هێرشی کردە سەر دەوڵەتی سەفەوی داگیرکەر و توانی تەورێز و ئەسفەهان داگیر بکات.

ئینجا شا (تەهماسبی)ی سەفەوی ناچار بوو پایتەختی سەفەوی لە تەورێزەوە بگوازێتەوە بۆ قەزوین، تا لە دەست هەڕەشەی عوسمانی داگیرکەر ڕزگاری بێت و پاشان وەفدێکی نارد بۆ لای سوڵتانی عوسمانی و داوای ئاشتی و ڕێککەوتنی لێکردن، سەرنجام لە ٢٩ی/مایسی/ ١٥٥٥ی.ز دا لە شاری ئەماسیە لە ناوەڕاستی ئەنادۆڵ یەکەمین ڕێککەتننامەی ئاشتی نێوان عوسمانی و سەفەوی داگیرکەر مۆرکرا و ناوی ڕێکەوتننامەی ئەماسیەی لێ نرا کە تیایدا پێداگریان لە سەر سێ خاڵی گرنگدا گرت کە ئەمانە بوون:-

١- گێڕانەوەی ویلایەتی قارس و قەڵای قارس کە لە ژێر دەستی سەفەوی داگیرکەردا بوو، بۆ ژێر دەسەڵاتی عوسمانی داگیرکەر.

٢- دیاریکردنی سنووری ویلایەتی شارەزوور کە کێشە و هەرایەکی زۆری لەسەر بوو لە نێوان هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەری ( عوسمانی و سەفەی).

٣- دابینکردنی سەلامەتی زیارەتکاران و گەشتیارانی سنووری دەوڵەتی سەفەوی داگیرکەر، لە لایەن عوسمانییە داگیرکەرەکانەوە، کە دەهاتن بۆ زیارەتی بەناو ئیمامەکانی شیعە لە کەربەلا و نەجەف و….هتد.

تعليقات