خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەرخ-بێژووی مەڕ:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەرخ-بێژووی مەڕ:


ئیبن سیرین دەڵێ: بەرخ لە خەودا، ئەگەر نێر بێ یان مێ، نیشانەی منداڵە.

ئەگەر بەرخی گرت و یان کەسێک پێیدا، واتە منداڵی دەبێت.

ئەگەر بینی بەرخی کوشت، واتە منداڵی دەمرێت.

ئەگەر بینی گۆشتی بەرخی خوارد، ئەوا بەهۆی منداڵەکەیەوە تووشی خەم و مەینەتی دەبێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی بەرخ لە خەودا، خێر و قازانج و چاکەکاری و ماڵی حەڵاڵە، بەقەدەر گەورەیی و بچووکی بەرخەکە.

ئەگەر بینی بەرخی هەیە، ئەوا سەروەت و سامان و دەستکەوتێکی بە ئەندازەی بەرخەکە پێدەگات.

ئەگەر بینی بەرخ و کاری کوشت، یان سەری بڕی و گوشتەکەی خوارد، نەک هەموو گۆشتێک، نیشانەی ئەوەیە بەهۆی منداڵەکەیەوە بەڵایەکی بەسەر دێ.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بەرخ لە خەودا، چوار جۆر لێکدانەوەی بۆ دەکرێت:

یەکەم: منداڵ. دووەم: ماڵی حەڵاڵ، سێیەم: بژێوی. چوارەم: خەم و مەینەتی.



تعليقات