خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەرد-تەوەن-دەوەن:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەرد-تەوەن-دەوەن:


ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی بەرد لە خەودا، دوو واتای هەیە.

یەکەم: ماڵ و سامان. دووەم: پیاو ماقۆلییە و هەر بەردێک ئەگەر دیتی نەرم بوو لە خەویدا، ئەوا خێر و قازانجەکەی زیاترە و هەر بەردێکی ڕەق لە خەودا، لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەیە.

ئەگەر بینی بەردی سپی هەڵگرت و یان کەسێک پێیدا، واتە لەگەڵ پیاوماقۆڵێکی لەبز شیرین و ڕووخۆش دەبێتە هاوڕێ و قازانجی لێدەبینێت.

ئەگەر بینی بەردی ڕەشی پێ بوو، واتە لەگەڵ پیاو ماقۆڵێکی ڕق لە دڵ و خراپەکاردا دەبێتە هاوڕێ و سوود و قازانجی لێدەبینێت.

ئەگەر دیتی بەردی سووری پێبوو، نیشانەی ئەوەیە کە لەگەڵ پیاو ماقۆڵێکی خراپەکار و داوێن پیس و بەد ئاکاردا دەبێتە هاوڕێ و سوود و قازانجی لێدەبینێت.

ئەگەر بینی چووە سەر کێوێک کە بەردێکی زۆری لێبوو و بەردێکی لەو بەردانە هەڵگرت و خستیە باخەڵیەوە و سەیری دەکرد تاکوو بزانێ ڕەنگی ئەو بەردانە چۆنە، ئەوا لێکدانەوەکەشی بە پێی ئەو پێوەرەیە.

ئەگەر دیتی بەردەکە ڕەش و سپییە، ئەوا لەگەڵ کابرایەکی دووڕوودا دەبێتە هاوڕێ، وە بەقەدەر ئەو بەردە، سوود و قازانج لەو پیاوە دەبینێت.

ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی بەرد لە خەودا، سەختی و دژوارییە لە کارەکاندا.

ئەگەر بینی بەردی لە ژێر ئاودا کۆ دەکردەوە، نیشانەی ئەوەیە کە سەروەت و سامانێک، بە فرتوفێڵ و تەڵەکەبازی و بەزەحمەت دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی بەردی لە کەژ و کێو دەتاشی، واتە بە فرتوفێڵ و تەڵەکەبازی، ماڵ و سامان لە پیاوێکی گەورەی دڵڕەق بەدەست دێنێت.

ئەگەر بینی لە بیاباندا بەردی کۆ دەکردەوە، واتە لە گەشتدا بەفرتوفێڵ، سەروەت و سامانی دەست دەکەوێت.

ئەگەر بینی بەردی لە یەکێ دەگرت، واتە بەزەحمەت و بەناخۆشییەوە لە ماڵ و سامانی خۆی دەدات بە کەسێک.

ئەگەر بینی بەردە وردەی دەهێنایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی، واتە بەقەدەر ئەو بەردە وردانە، پارە و سامانی دەست دەکەوێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر بینی بەردی دەگرتە کەسێک، واتە ئەو کەسە تۆمەتبار دەکەن بە زینا، یان بە تاوانێک.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی بەرد لە خەودا، چوار واتای هەیە.یەکەم: ماڵ و سامان. دووەم: پیاو ماقوڵی و ڕیش سپێتی. سێیەم: دژواری لە کارەکان. چوارەم: کار و کاسبی.



تعليقات