بەشی یازدەیەمی جوگرافیا؛ کلیلی نەخشە (ڕەنگەکان):

بەشی یازدەیەمی جوگرافیا؛ کلیلی نەخشە (ڕەنگەکان):


ڕەنگاوڕەنگ کردنی نەخشە یەکێکە لەو ڕیگایانەی دیاردە جوگرافییەکانی سەر نەخشەکە بنوێنێت و ڕوونیانبکاتەوە، نەخشە سرووشتییەکان کە ڕەنگاوڕەنگ دەکرێن لەبەر ئەوەیە کە ئەو ڕەنگانە لەگەڵ ڕەنگی دیاردە خۆڕسک و سرووشتیەکاندا نزیکن و دەگونجێن. چونکە ئەگەر لە بەرزییەوە سەیری زەمین بکەین دەبینین کە ڕەنگی بەرزاییەکانی قاوەییەکی تێرە یان بنەوشەیی، دەشتایی و جێگا نزمەکانیش زەرد و سەوز دەچنەوە و ئاوەکانیش مەیلەو شینن. لە خوارەوەی نەخشەشدا بەرزایی و نزمایییەکانی بەڕەنگ پلە پلە نیشان دەکرێن و پێی دەگوترێت کلیلی نەخشەکە. ئەو پلەپلە ڕەنگاوڕەنگە برییتین لە زارواەکانی نەخشەکە و قوتابی کە نەخشەکە بەکاردێنێ دەبێت بزانێت کە مەبەست لەو زاراوانە چییە. بۆ نموونە، یەکێک لەم زاراوانە(ئاوی دەریا و زەریاکان دەنوێنێ لەبەر ئەوە بە شین ڕەنگ دەکرێت، شینەکەشی پلەپلەیە و هەمووی وەک یەک نابێت، چونکە دەریا و زەریا قووڵەکان بە شینێکی تێر ڕەنگ دەکرێن، بەڵام تەنکاوەکانیش بە شینێکی کاڵ، واتا قووڵی ئاوەکان هەتا کەمتر بن ڕەنگەکەیان شینێکی کاڵتر دەبێت)، بەو جۆرە بە گوێرەی پلە بە پلەی ڕەنگە شینەکە قووڵایی ئاوەکان چەند بن بۆمان ڕوون دەکرێتەوە.
سنووری دەریا و زەریاکانیش بە هێڵی شینی تێر دەکیشرێت و ئەم سنوورە (هێڵی بە یەکگەیشتنی ئاوی دەریا و زەریاکانە لەگەڵ وشکایی و بریتییە لە هێڵێکی پێچاوپێچ و پێی دەگوترێت هێڵی کەنارئاو (خط الساحل).
بەشی وشکاییش ڕەنگی تری بۆ دادەنێت نەک شین، کە بە هۆیانەوە بەرزاییەکانیشمان بۆ دەردەکەون و پێویستمان بە بەکارهێنانی ڕەنووس نابێت.
بۆ نموونە زەوییە تەختەکانی دەشتاییەکان کە کەمێک لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزترن نەک زۆر، بە سەوز ڕەنگ دەکرێن و ئەوانەش کە لە وان و لە ئاستی ڕوی دەریاش نزمترن بە سەوزێکی تێر ڕەنگ دەکرێن و چیا و بانە بەرزەکانیش بە رەنگی قاوەیی ڕەنگ دەکرێن و ئەم ڕەنگە پلە بە پلە بە گوێرەی بەرزبوونەوەی زیاتر تۆخ دەکریت تا لە جێگە تەواو بەرزەکانیاندا دەبێت بە قاوەییەکی تێر و لووتکە کانیشیان بە ڕەنگی سپی ڕەنگ دەکرێن کەڵکەبوونی بەفر نیشان دەدات. لووتکە چیاکان بە سێگۆشەیەکی ڕەش نیشانە دەکرێن.
لە خوارووی هەموو نەخشەیەکی بەرزی و نزمیدا، لە ناو چوارچێوەیەکی دیاریکراودا، خشتەیەکی بچووک دەکێشرێت کە دوو ڕێزە لاکێشەی بچووک بچووکی تێدایە، ڕێزێکیان هی وشکایی و ڕێزەکەیتریان هی ئاوەکانە. لاکێشەکانی ڕێزی یەکەم، بە گوێرەی ڕەنگەکانی سەر زەوین، هەر لە بەرزیی ڕووی دەریاوە بیگرە پلە پلە بەرەو بەرزتر، چ ڕەنگی بنوێنن بەو ڕەنگە ڕەنگ دەکرێ و لە شان هەر لا کێشەیەکیشەوە چەند بەرز بنوێنێ لە ڕووی دەریاوە، ئەو بەرزییە بە ڕەنووس دەنووسرێت، لا کێشەکانی ڕێزی دووەمیش یەکەیەکە و پلەپلە بە ڕەنگی شینی کاڵ هەر لە ڕووی دەریاوە بیگرە بەرەو قوڵتر شینەکانی تێرتر دەکرێ، و هەر لاکێشەیەکیشیان چ قوڵایی یەک بنوێنێت لە شانییەوە دەنووسرێت. ئەم خشتەیە کە بەرزایی و قوڵایی دیاردەکانی نەخشەکە ڕوونددەکەنەوە، پێی دەگوترێت (کلیلی ڕەنگەکان).

تعليقات