ئێران هۆشداری داوەتە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.

    ئێران هۆشداری داوەتە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئێران هوشداری داوەتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هاوکاری دژبەرانی ئێران نەکەن، بە قەولی ئێرانیەکان، ئامریکا هانی ئەو گروپ و لایەنانە دەدات و بەکاریان دێنێت بۆ نا ئارامی و پەشێوی شارەکانی ئێران، ئەوسا ئێران لە ڕێگای گروپە ئیسلامیە توندباژوەکان بەناوی جوندل ئیسلام و ئەنسارول ئیسلام، کە ماوەیەکە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە ڕاهێنانیان پێ کراوە: ئێستا لە تەوێڵەو بیارە موڵگەیان کردوە، گومان لەوەدا نیە ئیسلامیە توندباژوکانی کوردستان هاوسەنگەی ئەو گروپانەن، بەو هویەوە لە ڕێکەوتی۷/۲۳ سێ گەنجی لە خشتە براو هەڵیان کوتایە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر، بە شێوەیەکی خو تڕێن ویستیان پەشێوی دروست بکەن، نا ئارامی هەرێمی کوردستان پێشانی خەلکی دونیا بدەن، بۆ ئەوەی بە ناحەزانی و دوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵێن، هەولێر ئارام نیە: بەڵام هەڵوەکانی ئەمن و ئارامی کوردستان کوڕانی شاری هولاکو بەزێن، دەورەیان لێدا شوێنی ڕاکردنیان بۆ نەهێشتەوە، لە ناو ئاودەستەکانی بینای پارێزگای ناردیانە ئەو شوێنە کە تا کوتایی دونیا لێ پەشێمان دەبنەوە، بەڵام ئەو پەشێمانیە هیچ سودی نابێ، چونکە ئەو شوێنە گەڕانەوەی نیە: بەو هویەوە ژیانی خویان لە دەستدا و ژیانی کەسێکی بێ تاوانیان گرت و خێزانەکەیان داغبار کرد، چەند کەسێکیش لە هێزە ئەمنیەکان بریندار بوون، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان موڵەتی کارکردنی کاری ڕێکخراوەیی و حزبایەتی لەو گروپە ئیسلامیە تند باژویانە وەرگرێتەوە، سەرانی ئەو حیزبه ئیسلامیانە، بخاتە ژێر چاودێری، کاری ڕێخکراوەی لێیان قەدەغە بکرێت، چونکە ئەوە زۆر، ڕۆن و ئاشکرایە، کە ئەو تندباژویانە ئەگەر دەرفەت بویان بڕەخسێت، یەک چرکەش لە سەرباز نادەن، کە ئەم کوردستانە بکەن بە موڵگەی ترویستانی بە ناو ئیسلامی توند باژوی لە خشەبراوی ئیسلامی عداشی، ئەوسا هەرێمی کوردستان دەکەن بە دوزەخ، کە ئیتر ژیانی خەلکی ئازادی خواز و ئازاد ئەندیش جێگای نابێتەوە.
.....................................................................................................................................................
دژەتیرۆری كوردستان وێنە و ناو و ناسنامەی ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات، كە بەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێكی چەكداریدا هەڵیانكوتایە سەر بینای پارێزگای هەولێر و دەڵێت، “هێرشبەرەكان دانیشتوی گەڕەكی قەڵاتی نوێن لە شاری هەولێر”.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، دژە تیرۆری كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاندووە، “بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، ئەو سێ چەكدارەی بەیانی ئەمڕۆ‌ هێرشیان كردە سەر باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و لە رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكاندا كوژران، هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن و دانیشتووی‌ گەڕەكی قەڵاتی نوێن لە شاری هەولێر”.
دژەتیرۆر دەڵێت: “سێ هێرشبەرەكە ناویان (ڕەهێڵ محەممەد ڕۆستەم مووسا لە دایكبووی ساڵی ٢٠٠٢، بیلال سلێمان عەبدولڕەحمان ئەحمەد لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٠، عەبدولڕەحمان ڕەحیم قادر حوسێن لە دایكبووی ساڵی ٢٠٠٢ و هەرسێ هێرشبەرەكە‌ قوتابی قۆناغی ئامادەیی بوون”.
بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ چەكدار، كە تائێستا ڕانەگەیەندراوە سەر بە كام گروپن، هێرشیان كردە سەر بینای پارێزگای هەولێر و بەهۆیەوە كارمەندێكی پارێزگا گیانی لەدەستدا و پۆلیسێك و چوار كارمەندی هێزەكانی ئاسایش برینداربوون.

تعليقات