بەشی سێزدەیەمی کۆمەڵناسی؛ بابەتەکانی کۆمەڵناسی:

هەروەها کۆمەڵگە لەو نیمچە کۆمەڵانە پێک دێت کە وەک کۆمەڵە جەماوەرێک دادەنرێت بۆ وەدیهێنانی چەند ئامانج و ئاواتێکی دیاریکراو تێدەکۆشێت.
کۆمەڵناسی بەوە پیناسەکراوە کە تایبەتمەندە بە لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، چونکە کۆمەڵناسی بریتییە لە لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگە کە لەو تاکە کەسانەی سەر بە کۆمەڵە مرۆڤایەتییەکان و هەر یەکەشیان لە باری پەیوەندییکردن بە یەک و تێکەڵبوون لەگەڵ یەکتریدا پێکدێت. هەریەک لەو کۆمەڵانەش پەیکەر و فەرمان و ئامانجی تایبەتی خۆی هەیە کە بە زۆری لەگەڵ سرووشتی کۆمەڵگە گەورەکەدا دەگونجێنن و بە هێڵە گشتییەکەیدا دەڕۆن و فەلسەفە و ڕێبازەکانی ژیانی دەگرنە خۆیان. ئەو کۆمەڵە کۆمەڵایەتییانەش کە کۆمەڵگەیان لێ پێکدێت کۆمەڵناسەکان ناوی رێکخراویان لێ دەنێن، وەکوو خێزان و مزگەوت و کڵێسا و پارتی ڕامیاری و قوتابخانە و کێڵگە و کارگە و فەرمانگە یان یانەی کۆمەڵایەتی یاخود وەرزشی….تاد. دەگرێتەوە.
هەروەها کۆمەڵگە لەو نیمچە کۆمەڵانە پێک دێت کە وەک کۆمەڵە جەماوەرێک دادەنرێت بۆ وەدیهێنانی چەند ئامانج و ئاواتێکی دیاریکراو تێدەکۆشێت، وەک ئەو چینە کۆمەڵایەتییانەی لە تاکە کەسی ئەوتۆ پێکدێن کە بە بارودۆخێکی ئابووریی و کۆمەڵایەتی تێدەپەڕن. وەک ئەو کرێکارانەی دیانەوەێ نەقابە یا ئەنجوومەنی کرێکارانەی تایبەت بە خۆیان پێک بهێنن، بۆ ئەوەی بەرپرسی داکۆکیکردن لە مافە کۆمەڵایەتی و پیشەیی و ئابووری و ڕۆشنبیرییەکانی بگرێتە ئەستۆ و ئەو وەرزشکارانەی کە دەیانەوێ یانەی وەرزشی پێک بهێنن بۆ بەجێهێنانی مەشق و یارییە وەرزشییەکانیان…تاد. بەڵام دەتوانین ئەو کۆمەڵانەی کۆمەڵگەیان لێ پێک دێت بە پێی پێوانەی دیاریکراو پۆل پۆلیان بکەین بۆ دەستەی جیاجیا، بۆ نموونە بە پێی قەبارە یان دابەشبوونی جوگرافی یان پیشە یان ئاستی ڕۆشنبیری و زانیاری یان پەیوەستی چینایەتی.
لێرەدا دەتوانین ئاماژە بە چەند خاڵێک بکەین کە بابەتی سەرەکی کۆمەڵناسین:
١- سیستەمە گشتییە کۆمەكایەتییەکان و گرنگی بە توێژینەوەی پێکهاتەی کۆمەڵگە و ئەو گۆڕانکاریانە دەدات کە ڕوودەدات.
٢- پەیوەندیی گرووپە کۆمەڵایەتییەکان و تایبەتمەندی هەریەکێکیان بەستنەوەی بە کاریگەری ڕەفتاری کۆمەڵایەتیەوە، بەم شێوەیە کۆمەڵناسی بایەخ بە ڕەسەنی مرۆڤ دەدات.
٣- پەیوەندییە جیاوازەکانی هاوبەندییە کۆمەڵایەتیەکان کە لەوانەیە هاوشێوە بێ وەک پەیوەندییە خێزانیەکان پەیوەندی فەرمی، وەک پەیوەندی ئەندامەکانی کۆمەڵگە بە حکوومەتەوە. بەم پێیە کۆمەڵناسی لێکۆڵینەوە لە ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکانی تاک لە گەڵ کەسانی دیکەدا دەکات و هەلومەرجە کۆمەڵایەتییەکانی کەس و کۆمەڵیش دەگرێتەوە.
٤- ئاست و تایبەتمەندییەکانی جیاوازەکان ژیانی کۆمەڵایەتیی بابەتێکی دیکەی لێکۆڵینەوە و تۆژینەوەی کۆمەڵناسییە لەگەڵ دروستبوونی کۆمەڵگە سەرهەڵدەدەن(کۆمەڵناسی مرۆڤلۆژی) یان چاکسازی کۆمەڵایەتی پێ دەگوترێ.
٥- پەیوەندی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان و لێکۆڵینەوە لە بارەیانەوە دەکات.
٦-لێکۆڵینەوە لەبارەی تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی کۆمەڵگە پیشەسازییەکان و کاریگەری پیشکەوتنە خێراکانی زانست و تەنکەلۆژیا لە سەر ژیانی کۆمەڵایەتی.
٧-لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری بزاڤ و شۆڕشە کۆمەڵایەتیەکان دەکات.
٨- لێکۆڵینەوە لە بابەت و کێشە کۆمەڵایەتی، ئابووری- سیاسی و پەروەردەیەکان دەکات و لێکۆڵینەوە دەکات لە هۆکارە چوارچێوەی لە کۆمەڵگاکان و کلتوورە جیاوازەکاندا.

تعليقات