له كاتی پێوه‌دانی دووپشك چی بكه‌ین؟
بێگومان زۆربه‌مان حاڵه‌تی پێوه‌دانی دوپشكمان بینیوه، جا به‌خۆمانییه‌وه دابێت یان به كه‌سێكی نزیكمانه‌وه، له‌و كاته‌شدا زۆرجار شڵه‌ژان روو ده‌دات و كه‌سی به‌ركه‌وتوو دووچاری بارێكی ده‌روونی ناخۆش ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته له كاتی پێوه‌دانی دوپشكدا، ئه‌م رێگایانه بگریته به‌ر:
رێگه‌ی چاره‌سه‌ره خێراكه:
• سه‌ره‌تا هه‌وڵ بده شوێنی پێوه‌دانه‌كه بزانیت.
• هه‌ر كه زانیت شوێنه‌كه‌ی كوێیه ده‌ست به‌جێ ئه‌و شوێنه به ئاوی سارد و سابوون بشۆی، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت ئه‌و ژه‌هره‌ی له ده‌وروبه‌ری پێوه‌دانه‌كه‌یه لایبه‌یت و بڵاونه‌بێته‌وه به هه‌موو له‌شدا.
• زۆر گرنگه كه هێمن و له‌سه‌رخۆبیت و نه‌شڵه‌ژێیت.
• مه‌هێڵه قه‌ره‌باڵغی و ده‌نگه ده‌نگ له‌سه‌ر كه‌سی پێوه‌دراو دروست بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی لێدانی دڵ و فشاری خوێنی به‌رز نه‌بێته‌وه، چونكه تا لێدانی دڵ و فشاری خوێنی به‌رز بێته‌وه ئه‌وا بڵاوبوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌شیدا خێرا تر ده‌بێت، بۆیه زۆر گرنگه تا بتوانیت ترسی كه‌سه‌كه كه‌م بكه‌یته‌وه ئه‌ویش به قسه‌ی پۆزه‌تیڤ و خۆش و وره به‌رزكردنه‌وه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.
• خواردنی شیر باشترین شته له‌كاتی پێوه‌دانی دوپشك، چونكه دژه ژه‌هره و كه‌سه‌كه ئه‌رشێنێته‌وه ، به‌وهۆیه‌وه ژه‌هر ناگاته نزیك دڵی و زۆر سه‌لامه‌ت ده‌بێت.
• ئینجا هه‌وڵ بده نه‌هێڵیت كه‌سه پێدراوه‌كه زۆر بجووڵێته‌وه، چونكه تا زیاتر بجووڵێت خێرایی بڵاو بوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌شی زیاترده‌كات.
• هه‌وڵ بده پارچه‌یه‌ك سه‌هۆڵ بخه‌یته سه‌ر شوێنی پێوه‌دانه‌كه و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك له‌سه‌ری دایبنێیت، ئینجا پێنج خوله‌ك لایببه و دواتر دیسان 10خوله‌كی تر به‌فری له‌سه‌ردابنێره‌وه، به‌م جۆره چه‌ند جارێك ئه‌مه دووباره بكه‌وه، ئه‌مه ده‌بێته‌هۆی هێواشكردنی بڵاو بوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه به هه‌موو له‌شدا.
• ئه‌گه‌ر شوێنی پێوه‌دانه‌كه ده‌ستت بوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستت به‌رز نه‌كه‌یته‌وه، به‌تایبه‌ت بۆ ئاستی سه‌ره‌وه‌ی دڵ، چونكه ئه‌وه‌ش بڵاوبوونه‌وه‌ی ژه‌هره‌كه له له‌شدا خێراتر ده‌كات.
• له هه‌موو دۆخێك‌دا باشتره كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌م رێگانه‌ی پێشوودا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به‌ڕێبكه‌ویت و سه‌هۆڵه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌یت، بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌ی ساردكردنی شوێنی پێوه‌دانه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م رێگانه‌ی سه‌ره‌وه جێ به‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ری نه‌مانی مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌سه پێوه‌دراوه‌كه نامێنێت، هه‌روه‌ها له نێو هه‌موو جۆره‌كانی دووپشكدا، ته‌نها چه‌ند جۆرێكی كه‌میان مه‌ترسیدارن.
• له كاتی پێودانی دووپشكدا ده‌توانیت ته‌نها به به كارهێنانی یه‌ك هێلكه خوت رزگاربكه‌ی له ژه‌هری ئه‌و دووپشكه، ته‌نها هێلكه‌كه به ساغی بخره سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه دوپشكه كه پێوه‌ی داوه بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك ئه‌م دیو و ئه‌و دیو به هێلكه‌كه بكه له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه دوپشكه‌كه پێوه‌ی داوه، دوای پێنج خوله‌كه‌كه هێلكه‌كه بشكێنه ده‌بینیت هێلكه‌كه هه‌موو زه‌هره‌كه‌ی هه‌ڵمژیوه و ره‌ش بووه.
تێبینی:
• دوپشك زیاتر له‌كاتی ره‌شه بادا دێته ده‌ره‌وه، چونكه له‌و كاته‌دا هیچ جۆره مێشووله‌یه‌ك به ده‌ره‌وه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوپشك زۆر له مێشووله ده‌ترسێت.
• منداڵ و به‌ته‌مه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ن زیاتر مه‌ترسییان له‌سه‌ره.
Comments
Post a Comment