فەرەنسییەك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر 66 مێرد منداڵ

.فەرەنسییەك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر 66 مێرد منداڵ
داواكاری گشتی تونس ناسنامەی 41 مێردمنداڵی ئەو وڵاتەی دەستنیشانكرد كە لەلایەن هاوڵاتییەكی فەرەنسییەوە دەستدرێژی سێكسیان كراوەتە سەر، ئەوەش لەكاتێكدا دێت دادگایەكی فەرەنسا بەتاوانی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی بۆسەر 66 مێرد منداڵ كە تونسییەكانیان لەناودایە سزای 16 ساڵ زیندانی بەسەر هەمان كەسدا سەپاندووە.

تیری دارانتییر-ی تەمەن 52 ئەو فەرەنسییەیە كە رۆژی 22حوزەیرانی رابردوو دادگای فەڕانسی لە خۆرهەڵاتی پاریس سزای 16 زیندانی بەسەردا سەپاند بەهۆی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر 66 مێرد منداڵ لەماوەی نزیكەی 11 ساڵدا  كە 41 تونسی – 19 سریلانكی و 6 میسرین، لەكاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگایی كردنەكەشیدا دارانتییر دانی بەتاوانەكەیدا ناوە وەك سكای نیوز بڵاویكردۆتەوە.

بەووتەی لێكۆڵەرانی فەرەنسیش ئەو منداڵ ومێردمنداڵە تونسیانەی لەلایەن دارانتییر-ەوە دەستدرێژیان كراوەتە سەر تەمەنیان لەنێوان 6- بۆ17 ساڵدا بووەو لەنێوان ساڵانی 2000-2011 لەشارەكانی سوسەو حەمامات-ی سەر بەویلایەتی نابل ئەنجامی داون.

محەمەد رەئوف یوسفی وتەبێژی فەرمی داواكاری گشتی دادگای بەرایی لە ویلایەتی "سوسە" كە راسپێردراوە بەدواداچوون لەو دۆسێیەدا بكات بە فرانس پرێس-ی راگەیاندووە: لەئێستادا سەرجەم مێردمنداڵە زیانلێكەوتووەكان ناسراونەتەوە. وتیشی: دوو لەو زیانلێكەوتووانە مردوون بەڵام مردنەكەیان پەیوەندی بەو دەستدرێژییەوە.

یوسفی زیاتر دواو ووتی، جگە لەو فەرەنسییە ئەو كەسەش ناسراوەتەوە كە هاوكاری كردووە و بەڕەگەز تونسییەو و بەهەمان شێوەش لەلایەن دارانتییر-ەوە دەستدرێژی كراوەتە سەر. ئەوەشی روونكردەوە:" تائێستا دادگا گوێی لە 18 مێردمنداڵی زیانلێكەوتوو گرتووەو بانگهێشتی 10 ی تریان كراون تا لەدادگا ئامادە بن. 

سەرەداوی ئاشكرابوونی ئەو دۆسێیەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2011  كاتێك دەزگای هەواڵگری ئەمریكا جموجوڵەكانی دارانتییر-یان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دەستنیشانكرد.

لەساڵی 2012 دا پۆلیسی فەرەنسا تیری دارانتییر-یان دەستگیركرد، هاوكات لەماڵەكەیدا دەستیانگرت بەسەر هەزاران وێنەو سەدان گرتەی ڤیدیۆییدا كە دارانتییر  لەگەڵ مێدرمنداڵەكاندا و لەكاتی گەشتكردنە بەردەوامەكانی بۆ تونس- میسر و سریلانكا لەدوای رووداوی تسۆنامی لەساڵی 2004 دا تۆماری كردوون بەو پێیەی لەو ماوەیەدا لەگەڵ دوو رێكخراوی مرۆییدا كاری كردووەو سەردانی ئەو وڵاتانەی كردووە.

پێشتریش دارانتییر بەڕێوەبەری خەڵوەتگەیەكی پیری بووە لە كڵێسایەكی كاسۆلیكی لە خۆرئاوای پاریس.

تعليقات