ئەگەر بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ شەکر نەخۆیت لەشت چی بەسەر دێت؟

شەکر ماددەیەکی خۆراکیی پێویستە بۆ لەش، بەڵام لە هەمان کاتدا زۆر خواردنی چەندین زیان بە لەش دەگەیەنێت.

زۆر کەس ڕۆژانە برێکی زۆر شەکر بەکار دەهێنن بۆ خواردن، لەم بابەتەدا ئاماژە بەوە دەکەین ئەگەر ١٠ ڕۆژ واز لە خواردنی شەکر بهێنیت لە جەستەتدا چ گۆڕانکارییەک ڕوو دەدات؟
دکتۆر ڕۆبێرت لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئاماژە بەوە دەکات کە نەخواردنی شەکر بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەبێتە هۆی دابەزینی گلیسیرید بە بڕی ٣٣ یەکە، دابەزینی LDL بە ڕێژەی پێنج یەکە و دابەزاندنی پەستانی بەرزی خوێن، هەروەها تووشبون بە شەکرە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە.
ئەو کالۆرییەی کە شەکر بەرهەمی دەهێنێت زیاترە لە هەندێک ماددەی خۆراکیی، جگە لەوەش فرۆکتۆز یەکێک لە ماددە زیانبەخشەکانە بۆ لەش کە بڕێکی زۆری لە شەکری سپیدا هەیە، هەروەها یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی وزەی لەش کلوکۆزەوە کە لەش بڕی پێویستی بەکاردەهێنێت و پاشماوەکەی لە جگەر و ماسولکەکاندا پاشەکەوت دەبێت، بەڵام فرەکتۆز پاشماوەکەی تەنها لە جگەردا پاشەکەوت دەبێت، بەهۆی ئەوەی پاڵاوتنی جگەر لە پاشەکەوتی فرەکتۆزدا سنوردارە پاشماوەکەی دەبێتە چەوریی و ئەو چەورییەش دەچێتە ناو خوێنەوە و مەترسی تووشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات، ئەگەر بێتو ماوەی ١٠ ڕۆژ دوور بکەویتەوە لە خواردنی شەکری سپی واتە بە رێژەیەکی بەرچاو دوور دەکەویتەوە لە نەخۆشییەکانی دڵ.
ئەو پزیشکە ئاماژە بەوەش دەکات کە دوورکەوتنەوە لە شەکر بۆ ئەو ماوەیە دەبێتە هۆی جوانیی پێست و ڕزگار بوون لە دڵەڕاوکێ و باشبوونی لایەنی دەروونی مرۆڤ.

تعليقات