له‌ئێران 21 كورد له‌سه‌ر سوننه‌ بون له‌ سێداره‌دران

له‌ئێران 21 زیندانی‌ سیاسی‌ كوردی‌ سوننه‌ مه‌زهه‌ب، به‌شێوه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵ له‌گرتوخانه‌ی‌ ره‌جایی‌ كه‌ره‌ج له‌سێداره‌دران، شه‌هرامی‌ ئه‌حمه‌دی‌ بانگخوازیان تێدایه‌.
به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ میدیاكان، به‌ره‌به‌یانی‌ دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌، 21 كوردی‌ سوننه‌ مه‌زهه‌ب له‌سێداره‌ دراون، كه‌ پێكدێن له‌ "ئه‌حمه‌د نه‌سیری‌، ئیدریس نعمه‌تی‌، ئارش شه‌ریفی‌، پوریا محه‌مه‌دی‌، عه‌بدوره‌حمان سنكانی‌، نه‌سروڵا مرادی‌، به‌هروز شاه نه‌زی‌، به‌همه‌ن ره‌حیمی‌، عالم به‌رماشتی‌، گالب مه‌له‌كی‌، شه‌هرام ئه‌حمه‌دی‌، سه‌ید شاهۆ ئیبراهیمی‌، ته‌یمور نادری‌ زاده‌، فه‌رزاد شاه، كاوه‌ی‌ وه‌یسی‌، كاوه‌ی‌ شه‌ریفی‌، فه‌رشید ناسری‌، فه‌رزاد هونه‌رجو".

هه‌روه‌ها هێزی‌ پۆلیس‌و ده‌زگا ئه‌مینه‌كان له‌ناوه‌وه‌‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ گرتوخانه‌كه‌ بڵاوه‌یان پێكراوه‌، 17 زیندانی‌ تریش كه‌ مه‌ترسی‌ هه‌یه‌ له‌سێداره‌ بدرێن بۆ شوێنێكی‌ نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌.
ئه‌وانه‌ی‌ له‌سێداره‌دراون، چالاكوان‌و بانگخواز‌و خوێندكاری‌ زانسته‌ ئاینیه‌كان بون‌و له‌نێوان ساڵانی‌ 2009 بۆ 2011 له‌پارێزگای‌ سنه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان ده‌ستگیركراون.

به‌تۆمه‌تی‌ پیلانگێڕی‌ دژی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران‌و ئه‌ندامبونیان له‌گروپه‌ سه‌له‌فیه‌كاندا ده‌ستگیركراون.

KNNC

Comments