ئەم شتانە لە فەیسبووک بڵاو مەکەوە.
فه‌يسبووك، يه‌كێكه له تۆڕه كۆمهڵاييهتييهكان بۆ مه‌به‌ستى پهيوهنديكردن به خه‌ڵكانى ديكه و وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ى زانست و زانيارى و زۆر شتى ديكه به‌كار دێت، جيهانى به‌جۆريك بچووككردووهتهوه كه لهكهمترين كاتدا بچووكترين شتى دونيا لهنێوماڵهكهى خۆته‌وه بزانيت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمانه بيخهينهر به‌رباس، بوونى هه‌ندێك زانيارى هه‌يه واباشتره به‌هيچ جۆرێك له‌سه‌ر توڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، بڵاويان نه‌كه‌يته‌وه، چونكه به‌هۆى ئه‌و زانياريانهوه ره‌نگه رووبه‌ڕووى زۆر مه‌ترسى له‌ژياندا ببيتهوه.
زانيارييه‌كان ئه‌مانه‌ن:-
1- كاتى ده‌رچوونت له‌ماڵ: ماڵپه‌ڕى (هافنگتۆن پۆست) بڵاويكردووه‌ته‌وه، كاتێك ده‌ته‌وێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت گه‌شتێك بكه‌يت ياخود سه‌ردانێك بكه‌يت يان به‌جۆريك له جۆره‌كان ده‌ته‌وێ له‌ماڵ دهربچيت، ئه‌وا هيچ پێويست ناكات تۆ كاتى ده‌رچوونت له‌ماڵ، له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاو بكه‌يته‌وه، چونكه له‌م رۆژگاره‌دا متمانه به‌كه‌س ناكرێت، ره‌نگه پۆسته‌كه‌ت بخوێننه‌وه و ده‌رفه‌تى ماڵێكى چۆڵ بقۆزنه‌وه و هه‌رچى كه‌لوپه‌لى به‌نرخ هه‌يه له‌ده‌ستى بده‌يت.
2-ژماره‌ى مۆبايل: واباشتره كه ژماره‌ى مۆبايل به‌هيچ شێوه‌يه‌ك له فه‌يسبووك بڵاونهكهيتهوه ياخود له پرۆفايلهكهت نهينووسى، چونكه ره‌نگه كه‌سانێكى نه‌فس نزم هاوڕێت بن، ببێته هۆكارى بردنى ژماره‌ى مۆبايله‌كه‌ت و رۆژانه بێزارت بكه‌ن، ياخود بڵاويبكهنهوه.
3-بارودۆخى كۆمه‌ڵايه‌تى: ماڵپه‌رى هه‌واڵگرى ئاسايشى ئه‌ندى ئۆدۆنێل، خه‌ڵكى ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌كه‌ن بارودۆخى كۆمه‌ڵايه‌تى خێزانى له تۆڕه كۆمهڵاييهتييهكاندا بڵاوبكه‌نه‌وه، چونكه ره‌نگه كه‌سانى ناحه‌ز هه‌بن بتوانن ئه‌و بارودۆخه بقۆزنه‌وه بهشيوهيهكى خراپتر سوودى لێوه ببينن.
4-شوێن و رۆژى له دايك بوون: ماڵپه‌رى كه‌ناڵى (سى بى ئێس) بڵاويكردووه‌ته‌وه، هيچ پێوست ناكات رۆژى له‌دايك بوون و شوێنى له‌دايك بوونت له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاو بكه‌يته‌وه جا له هه‌ر كاتێك و به هه‌ر بيانووێك بێت، چونكه ره‌نگه هاكه‌رز بتوانێت له‌و رێگه‌يه و كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌كاونته‌كه‌ت بكات و بگات به پاسۆردهكهى.
5-وێنه نه‌شياو: پێويسته له‌كاتى به‌كارهێنانى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، خۆت به‌دوو بگريت له بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى نه‌شياو كه هيچ سوودێك به خه‌ڵكى ناگه‌يه‌نێت، به‌تايبه‌تى وێنه سێكسييه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى فه‌يسبووك چه‌ند جارێك ئاگه‌داركردنه‌وه‌ى بۆ ده‌نێرێت له‌كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه، ئه‌گه‌ر لاينهبێت و سوور بيت له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى بۆى هه‌يه بڵگۆت بكات.
6- ناونيشانى ماڵه‌وه: بۆ ئه‌وه‌ى هيچ ناحه‌زێك به ئاسانى نهتگاتێ و زيانت پێ بگه‌يه‌نێت، ياخود روونتره بڵێين له‌به‌ر هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ى ئه‌منى و خۆپاراستن تێيدا واباشتره خۆت به‌دوور بگريت له بڵاوكردنه‌وه‌ى ناونيشانى ماڵه‌وه‌ت.
7-بڵاوكردنه‌وه‌ى وێنه‌ى منداڵه‌كه‌ت: زۆربه‌ى دايك باوكان شانازى به‌وه ده‌كه‌ن وێنه‌ى منداڵه‌كانيان له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، بێ ئاگا له‌وه‌ى كه ره‌نگه زيانێكى زۆريان پێ بگهيهنێ، چونكه هه‌ندێك وێنه‌ى منداڵ هه‌يه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا نابێ بڵاو بكرێنه‌وه، بۆ نموونه (ئه‌مه ئه‌حمه‌دى كوڕمه به‌ته‌نيا ده‌چێت بۆ قوتابخانه) رێك ئه‌م ده‌ربڕينه ره‌نگه كهسيكى ناحه‌ز سوودى لێوه‌رگرێ و ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌ره‌و ئاكامێكى خراپ سه‌ر بكێشێ.
8-ده‌ربڕينى بۆچوونى سياسى: ئه‌گه‌ر ده‌زانيت له وڵاتێكدا ده‌ژيت، به‌هيچ جۆرێك رێز‌و ئازادى بۆ ده‌ربڕينى بۆچوونى سياسى فه‌راهه‌م نه‌كردووه، واباشتره هيچ بۆچوونێكى سياسى بڵاو نه‌كه‌يته‌وه، چونكه زۆرجار به‌هۆى چاودێركردنى ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييانه ره‌نگه تووشى گرفت ببيت.
http://kishaycomputer.net/archives/328
Comments
Post a Comment