چارەسەر بۆ قاچی قڵیشاو

هۆکاری سەرەکی قڵیشانی قاچ یاخود بنی پێ بریتییە لە زۆر بەپێوە وەستان، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هۆکاری تریش
هەن کە دەبنە هۆی ئەم حاڵەتە.
بە پێی هەواڵێکی پێگەی (وێڵنێس بین)، بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەری قڵیشانی قاچ بکەین، پێویستە سەرەتا بەو هۆکارە جیاوازانە ئاشنا بین کە دەبنە هۆکارێک بۆ قڵیشاندنی بنی پێ، کە ئەوانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:

١- رۆیشتن بە پێی پەتی
 ئەم حاڵەتە زیاتر لەناو ماڵەوە روودەدات، بۆیە هەوڵبدە لەناو ماڵەکەتدا بەردەوام بە نەعلەوە هاتووچۆ بکەیت.

٢- هەبوونی کێشە لە سووڕی خوێندا
کاتێک پەستانی خوێن لە یەکێک لە ئەندامەکانی جەستەدا بەرز دەبێتەوە، ئەوا دڵ بڕی خوێنی نێردراو بۆ ئەو شوێنە کەم دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی چەند کێشەیەکی تەندرووستی کە یەکێک لەوانە بریتییە لە قڵیشاندنی قاچ.

٣- کەمی ڤیتامین و کانزا
 قاچی قڵیشاو هەندێک جار نیشانەیەکە بۆ کەمی ڤیتامینێک یان کەمی کانزایەکی دیاریکراو لە جەستەدا. لەم حاڵەتەدا، واباشە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست.

٤- کەش و هەوا
 یەکێکی تر لەو هۆکارانە کە بەدەست خۆمان نییە، ئەویش بریتییە لە کەش و هەوایەکی وشک لەو وڵاتانەی رێژەی شێ تیایدا کەمە.

٥- پێڵاوی کراوە
 ئەو پێڵاوە هاوینەیانەی کە بەشی پشتەوەیان کراوەیە، هۆکارێکن بۆ قڵیشاندنی بنی پێ.

٦- هەندێک جار قاچی قڵیشاو نیشانەیەکە بۆ هەبوونی کێشەیەکی تەندرووستی لە گورچیلە یان غودەی دەرەقی.

چارەسەرەکانی قاچی قڵیشاو

١- ئاو خواردنەوەی زۆر
 پێویستە بەردەوام رێژەیەکی زۆر لە ئاو بخۆیتەوە تا لەم رێگەیەوە رێگری بکەیت لە ووشک بوونەوەی پێست، چونکە یەکێک لە هۆکارەکانی قڵیشانی پێست بریتییە لە کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا.

٢- ئاوی لیمۆ
ئاوی لیمۆ بڕیکی زۆر مادەی ترشیی تێدایە، ئەم ترشەش دەبێتە هۆی تواندنەوە و لابردنی خان ووشک و مردووەکان. بۆیە دەتوانیت رۆژانە ئاوی لیمۆ بکەیت بە قاچتدا.

٣- بەکارهێنانی چەورکەر
یەکێکی تر لە کاریگەرترین چارەسەرەکان بریتیە لە چەورکردنی قاچەکانت بە کرێمی تایبەت. ئەم چەورکەرانە شێداری بۆ پێستەکەت دەگەڕێننەوە و دەبنە هۆی لابردنی قڵیشاویەکە قۆناغ بە قۆناغ. دەتوانیت ئەم چەورکەرانە لە زۆر بەی دەرمانخانەکان بەدەستبهێنیت.  

خەندان

تعليقات