خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جەژن:

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر لە خەویدا بینی جەژنی قوربان بوو، واتە لەگەڵ خەڵکی ژیردا دەکەوێتە کارەوە.
ئەگەر دیتی جەژنی ڕەمەزان بوو، واتە سوودی ئایینی لە لایەن کەسێکی داوێن پاک و دەروون پاکێکەوە پێدەگات.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵی: ئەگەر بینی جەژنە و خەڵکی خۆیان ڕازاندووەتەوە و هاتبوونە دەرەوە، ئەوا ئەگەر کەسەکە ڕێزدار و شەرەفمەند بوو، ڕێزیان زیاتر دەبێت، ئەگەر بەندکراو بوو ئازاد دەکرێت.
ئەگەر لە نزیکی جەژندا ئەم خەوەی بینی، واتە لەگەڵ کەسێکی ژیردا مامەڵەیەک دەکات و کارەکەیشی بە دژواری بۆی دەست دەدات.
ئەگەر لە خەویدا دیتی جەژنی غەدیری خوم بوو (ئەو شەوەی پێغمبەر د.خ لەسەربێت ئیمامی عەلی ڕ.خ لێبێت، لە جێگا خەوەکەی خۆی دانا)، ئەوا خوشگوزەرانی و کامەرانی دەست دەکەوێت.

تعليقات