خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جنۆکە- پەری:

 خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جنۆکە- پەری:

بزانە کە لێکدەرەوانی خەو لەم بارەدا ناکۆکن و هەندێکیان گوتوویانە دوژمنە و هەندێکی تریش گوتوویانە بەخت و ئاواتە بەدی هاتووەکانە لەو کارەی کە هەیە.
ئەگەر پەری و جنۆکەی بە مردوویی بینی، واتە کارەکەی دەشێوێ.
ئەگەر بینی لەگەڵ جنۆکەدا شەڕی دەکرد، واتە کارەکەی ئاڵۆز دەبێ.
دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێ: ئەگەر لەخەودا دیتی کە لەنێو پەری و جنۆکەکاندایە، واتە گەشت دەکات و ئەو گەشتەش بۆ ئەو پیرۆز و مۆبارەک دەبێت، یان دەڵێ: پەری لەخەودا حاکمێکی بەسام و زۆردارە، بەجۆرێک هەموو کەسی لێی دەترسێن.
ئەگەر بینی جنۆکە ئەوی نا لە قەڵادوشکانی و بردی، نیشانەی ڕێز و گەورەیی و پلە و پایەیە.
ئەگەر بینی جنۆکە ئەوی لەسەر قەڵادوشکانی هێنایە خوارەوە، واتە لە گەورەیی و پلە و پایەکەی نامێنێت.
ئەگەر دیتی پەرییەکان بە ڕووخۆشییەوە قسەیان لەگەڵ دەکرد، واتە کارەکەی بە خێر هەڵدەگەڕێت.
ئەگەر جنۆکەی لە جلوبەرگی جوان و باشدا بینی، واتە حاڵ و بارودوخ و گوزەرانی باش دەبێت.
ئەگەر جنۆکەی لە خانووی خراپدا بینی، واتە حاڵی خراپ دەبێت.
ئەگەر بینی جنۆکە شتێکی پێدا، وەکوو زێڕ و زیو و ئەو شتانەی وەکوو ئەوانەن، واتە دەوڵەت و پلە و پایە و ڕێز و حورمەتی دەبێت.
ئەگەر بینی پەری و جنۆکەی ڕاگرت یان کەسێک پێدا، ئەوا پەری و جنۆکە ملکەچی دەبن و پەیڕوەی لە فەرمانەکانی دەکەن و لە لای حاکم کەسێکی تایبەتە و یەکێک دەبێ لە دۆست و نزیکەکانی.
ئەگەر بینی جنۆکە ئەوی گرت و بردی بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەوا بە فەرمانی حاکمی وڵات گەشتێک دەکات و لەو گەشتەدا ناوبانگ و گەورەیی پەیدا دەکات.
ئیبن سیرین دەڵی: ئەگەر بینی پەری و جنۆکە لە کۆڵانان هاتنە خوارەوە و نیشتەجێ بوون، ئەوا حاکمی وڵات لە کۆڵانان دادەبزێ و نیشتەجێ دەبێ.
ئەگەر بینی خەڵکی ئەو کۆڵانە، ئەو حاکم و فەرمانڕەوایەیان کوشت، ئەوا ئەو حاکمی وڵاتە لە پلە و پایە دەێتە خوارەوە و لە ناو دەچێت و دەمرێ.
ئەگەر بینی پەری و جنۆکە ئەویان گرت، ئەو لەلایەن حاکمی وڵاتەوە پەنا دەدرێ.
ئەگەر بینی پەری لە دەمیەوە شتێکی دەرهێنا و دای بە ئەو، ئەوا بەقەدەر ئەو شتە، لە لایەن حاکمەوە بەخششی دەدرێتێ.
ئەگەر بینی پەری لە دەستی فڕی و دەرباز بوو و گوریس و پەت و ڕشتەیەک لە ناو دەستی بەجێ ما، ئەوا حاکمی وڵات لێی تووڕە دەبێت و لە خۆیی دوور دەخاتەوە و بڕێک لە ماڵ و سامانەکەشی لێدەستێنێ.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: جنۆکەکان هەندێکیان موسڵمانن و بینینیان لەخەودا، هاوڕێ خۆشەویست و بەخت و دەوڵەتە و ئەوانەی کافر و بێ باوەڕن، ئەو دیداریان دیداری دوژمن و بەڵا و مەینەتییە.
ئەگەر بینی کە لەلایەن پەری و جنۆکەوە ڕاوی دەکرد و نێچیری گرت، ئەوا ماڵ و خەزێنەی حاکمی وڵات دەکەوێتە ژێر دەستی.
ئەگەر بینی پەری و جنۆکە ئەوی بە دەنووک-دندووک یان بە چنگ و نینۆک هەڵگرت و بردی، ئەوا لەلایەن حاکمی وڵاتەوە بەڵا و ناڕەحەتی ڕووی تێدەکات و سەروەت و سامانەکەشی لێدەستێنێ.
ئەگەر بینی لەگەڵ پەریدا دەجەنگا، ئەوا لەگەڵ حاکمی وڵات شەڕ و دوژمنایەتی دەبێت.
ئەگەر بینی پەری لەسەر سەر و روخساری نیشتبوو، ئەوا کوڕێکی دەبێت کە لە دوواڕۆژدا دەبێتە حاکم و فەرمانڕەوا.
جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر جنۆکەی بینی کە نەخۆش و کەلەلایە، یان جنۆکەی بە مردووی بینی، واتە گوزەرانی خراپ دەبێت.
ئەگەر بینی فەرمانڕەوای وڵات جنۆکەکانی ئەوی بانگ کردن، واتە گەوریەیی و ڕێز و ئیقباڵ پەیدا دەکات و دەبێتە یەکێک لە نزیکەکانی فەرمانڕەوا.
ئەگەر بینی کە جنۆکە شوێنەکەی خۆیی پێ نیشاندا و هەندێ جار خۆی لە شوێنەکەی دەنواند و جارجاریش خۆی دەشاردەوە، واتە ژنێک خیانەت و فێڵی لەگەڵ دەکات.
ئەگەر بینی چووە نێو خانووی جنۆکەکان و ئەوانیش دەیانناسی، واتە دەکەوێتە دوورە وڵاتەوە، وە شار و وڵاتی زۆری بەرچاوان دەکەوێت.
ئەگەر بینی جنۆکە ئەوی برد، واتە خواست و ئاواتەکەی بەدی دێت، لەو شوێنەوەی کە ئۆمێدی پێی نەماوە.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی پەری و جنۆکە لەخەودا، پێنج واتای هەیە.
یەکەم: هاوڕێی خۆشەویست. دووەم: بەخت و دەوڵەت. سێیەم: ئەو کارەی کە هەیەتی، کامەرانی لێدەبینێت. چوارەم: گەورەیی و پلە و پایە. پێنجەم: هەواڵی درۆ و کارە پووچ و باتڵەکان.

تعليقات