خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جۆگەڵەی ئاو:

 خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جۆگەڵەی ئاو:

ئیبن سیرین دەڵێ: جۆگەی ئاو لەخەودا، ئەگەر شیرین و تامی خۆش بوو، واتە ژیانی خۆشە.
ئەگەر دیتی لە جۆگەیەکی خراپدا ئاوی زوڵاڵی دەخواردەوە و کەسەکەش لە گەشتدا بوو، یان لە شوێنێکی بێگانەدا بوو، واتە بە کارێکی نەشارەزاوە سەرقاڵ دەبێت و تەمەنی خۆی لەسەر دادەنێت و بەقەدەر ئەو ئاوەی کە لە جۆگەڵەکەدا خواردوویەتییەوە سوود و قازانجی دەست دەکەوێت.
ئەگەر ئاوی جۆگەکە سوێر و تاڵ و ناخۆش بوو، نیشانەی ئەوەیە، ژیانی ناخۆش و تاڵە.
ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی جۆگە لەخەودا، بریکاری سەرەکییە، کە دەبێتە خزم و نزیک.
ئەگەر کەسێ ئاوی جۆگەی زوڵاڵ و ڕەوانی دیت، واتە دەبێتە خزم.
ئەگەر کەسێک جۆگەکەی بە ڕوونی و ڕەوانی دیت، واتە کارەکەی ڕایی دەبێت.
ئەگەر دیتی ئاوی جۆگەکە تاڵ و ناڕوونە، واتە کارەکەی خراپ و بێ سەروبەر دەبێت و لە هەر شوێنێک ئاوی جۆگەی بینی، واتای بریکاری ناوچە دەگەینێت و هەر زیادە و کەمییەک لە جۆگەکەدا بەدی کرا، هەمووی بۆ بریکاری ناوچەکە دەگەڕێتەوە.
ئەگەر دیتی لەسەر تەختێک دانیشتووە و ئاویش لە ژێریەوە دەڕوات، واتە دەسەڵات و هێز ڕووی تێدەکات و بارودخی هەردوو دونیا و دوواڕۆژی باش دەبێت.
ئەگەر بینی لەناو جۆگەی ئاوێکی زوڵاڵدا دانیشت، ئەوا لە خەم ڕزگاری دەبێت.
ئەگەر نەخۆشێک ئەو خەوەی بینی، ئەوا چاک دەبێتەوە، ئەگەر قەرزدارە، ئەوا قەرزەکەی دەدرێتەوە.
ئەگەر لە گەشتدا بوو، زوو دەگەڕێتەوە.
جابری مەغریبی دەڵێ: جۆگەی ئاو لەخەودا، پیاوی شکۆداری بەسوودە.
ئەگەر دیتی ئاوی جۆگەی هەڵگۆزی، واتە بەقەدەر ئەو ئاوە، لە لایەن پیاوێکی خاوەن شکۆوەوە، ماڵ و سامانی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی لە ئاوی جۆگەکەی خواردەوە، واتای ژیانە.

تعليقات