خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جەستە-لاشە:

 خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جەستە-لاشە:

ئیبن سیرین دەڵێ: جەستە لەخەودا، نیشانەی خەم و مەینەتی و کەمی بژێوی و گوزەرانە و هەر زیادە و کەموکورتییەک لە جەستەدا ببینێ، بۆ بژیوی و گوزەرانی ژیان دەگەڕێتەوە.
ئەگەر دیتی جەستەی لاواز و باریک و ڕەقەڵە بوو، نیشانەی هەژاری و وەستانی کارەکانییەتی.
ئەگەر دیتی جەستەی قەڵەوە، نیشانەی دەوڵەمەندی و کرانەوەی کارەکانە بە ڕوویدا.
ئەگەر دیتی تاڵە دەزوو لە جەستەی دەرهات و درێژ بوو، واتە ژیانی بەخۆشی دەگوزەرێنێت و پارە و سامانی زیاد دەبێت.
ئەگەر دیتی تاڵە دەزووەکە پچڕا، ئەوا لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئەگەر دیتی لەشی بووە بە ئاسنین، یان بووە بە مسین، واتە تەمەنی درێژ و ڕزق و ڕۆزی بەسەردا فراوان دەبێت.
ئەگەر دیتی جەستەی لە شیشەیە-شووشەیە، واتە کاتی مردنی نزیک بووەتەوە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵی: ئەگەر بینی جەستەی پتەو و تەندروستە، واتە کارەکەی ڕێک دەخرێت و ڕاز و نهێنییەکەی بە شاراوەیی دەمێنێتەوە.
ئەگەر دیتی جەستەی لاوازە، ئەوا هەژار دەکەوێت و نهێنییەکەی ئاشکرا دەبێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: ئەگەر زیادەیەکی لە جەستەی خۆیدا دیت، نیشانەی دەوڵەمەندی و زاڵبوونە بەسەر دوژمندا.
ئەگەر کەموکورتییەکەی لە جەستەیدا بینی، ئەوا لێکدانەوەکەی بەپێچەوانەوەیە.
ئەگەر بینی هەموو جەستەی هەڵماسیبوو-هەڵاوسابوو، واتە نەخۆش دەکەوێت.

تعليقات