خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جەوەنە-جەوەندە:

 خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جەوەنە-جەوەندە:

ئیبن سیرین دەڵێ: جەوەنەی شیر و ماست، بینینی پیاوێکە کە بە دەستەکانی، پارەی حەڵاڵ خەرج دەکات و کارە باشەکانی وەکوو: پرد و ڕێگای کاروانسەرا و مزگەوت و ئەو کارانەیە.
جەوەنەی هەنگوین، پیاوێکی زانایە کە خەڵک فێرە زانست دەکات و رێگەی ڕاستیان پیشان دەدات و ئامۆژگاری خەڵک دەکات.
ئەگەر دیتی جەوەنەیەکی هەیە یان کڕی، یان کەسێک پێیدا، واتە لەگەڵ پیاوێکی لەو پێناسە و تایبەتمەنییەدا، دەبێتە هاوڕێ و چاکە و قازانجی لێدەست دەکەوێت.
ئەگەر دیتی جەوەنەکەی دڕا و لەناوچوو، واتە لە برادرایەتی ئەو پیاوە جیا دەبێتەوە دوور دەکەوێتەوە.

تعليقات