خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جلی کۆنە- شڕوشیتاڵی پۆشاک:

خولوقان بە عەرەبی واتە جلی کۆنە و لەبەرکردنیان لەخەودا، خەم و مەینەتی و هەژارییە کە بەسەر خەڵکیدا دێت.
ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر دیتی جلی کۆنەی لە لەشی خۆی کردەوە و دایکەندن، واتە خەم و هەژارییەکەی نامێنێت.
هەروەها بینینی شتە تازەکان هەموویان باشن، تەنیا کەلەپووری کۆن نەبێت، کە باشترە.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵی: ئەگەر کەسێک دیتی کۆنەفرۆشی دەکات خراپە، وە بازرگانی کردن بە جلی کۆنەشەوە هەر خراپە، بەتایبەت ئەگەر چڵکن و دڕاو بوو.
ئەگەر جلکی تازەی دەکڕی و دەیفرۆشت باشە و بازرگانی کردن پێیەوە، خێر و قازانجە.
ئیسماعیلی کوڕی ئەشعەس و ئیبراهیمی کرمانی دەڵێن: فرۆشتنی جلی کۆنە، باشە بەڵام کڕینی جلی کۆنە خراپە.
کۆنەفرۆش کەسێکە کە خراپە لە خۆی دوور دەخاتەوە.

تعليقات