خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جەنگکردن-غەزا-شەڕکردن:

 خەوننامەی کوردی بەشی جە؛ جەنگکردن-غەزا-شەڕکردن:

ئەگەر کەسێک لە خەویدا بینی کە لە پێناوی خودا دەجەنگێت، ئەوا بێنیاز و خوشگوزەران دەبێت.
ئەگەر بینی ڕووی لە جەنگەکە وەرگێڕا و نەیکرد، نیشانەی ئەوەیە سوود و قازانج منداڵ و خزمەکانی دەگرێتەوە.
ئەگەر بینی لەگەڵ خەڵکی ئەو دەڤەرە چوو بۆ شەڕ و لەگەڵ بێ بڕواکاندا دەجەنگا، ئەوا بەسەر دوژمندا سەر دەکەوێت و رزق و ڕۆزی حەڵاڵی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بینی بێ بڕوایەک هێرشی هێنا بۆ سەر ئەو، ئەوا لە خواست و ڕزق ڕۆزیدا چەرمەسەری دەبینێ.
ئەگەر لەخەودا بینی کافرەکان ئەویان لە جەنگدا کوشت، نیشانەی ئەوەیە تەمەنی درێژ دەبێت و ڕزق و ڕۆزی دەست دەکەوێت.
ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: شەڕکردن لە پێناوی خودا، لەخەودا. شەش واتای هەیە:
یەکەم: خێر و بەرەکەت. دووەم: سونەتی پێغەمبەری خودا. سێیەم: سەرکەوتن و زاڵبوون. چوارەم: شیفا و چاکبوونەوە. پێنجەم: رێنمایەکانی پاشای دادپەروەر. شەشەم: دەستکەوتنی دەستکەوت و غەنیمەت.

تعليقات