هاتنەناوەوەی پورتوگالییەکان بۆ دەریای عەرەب، دەریای سوور، کەنداو:

هاتنەناوەوەی پورتوگالییەکان بۆ دەریای عەرەب، دەریای سوور، کەنداو:


سەرەتای چاخە تازەکان جموجۆڵێکی بەرفراوانی ئەورووییەکانی لەپێناو داگیرکردندا بەخۆیەوە بینی، چونکە ئەوکاتە چالاکییە ئابوورییەکان زۆر دەروازەی بازرگانی و خۆشگوزەرانی بۆ ئەورووپییەکان کردبووەوە، بۆیە ئەورووپییەکان بەوپەڕی گەرم و گۆڕیەوە بەدەریا و زەریاکاندا دەگەڕان بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک تا بیانگەیەنێتە خۆڕهەڵات، لێرەوە بایەخی ئەو ڕێگا بازرگانییەیان بۆ دەرکەوت کە بەدریای ناوەڕاست و دەریای سوور و دەریای عەرەبیدا تێپەڕ دەبێت، چونکە ڕێگایەیک بوو خۆڕهەڵات و خۆرئاوای بەیەکەوە دەبەست، دوای ئەوەی پورتوگالییەکان ساڵی ١٤٩٨ی.ز ڕێگای (رأس الرجاء الصالح)یان دۆزیەوە، توانیان بە ئاسانی بگەنە کەندا و دوورگە و بەندەرە گرنگەکانی داگیر بکەن و زۆر قەڵای سەختیان لە (هورمز، قەتیف، مەسقەت، سەحار و بەحرین)دا دروستکرد.

پورتوگالییەکان بەم هەنگاوەیان زەبرێکی کوشندەیان لە بازرگانی عەرەبیدا، چونکە پورتوگالییەکان ئەم بازرگانییەن بەتایبەت لەگەڵ هیندستان بۆ خۆیان قۆرخکرد، مەمالیکەکانی میسر هەوڵیاندا هێرشی پورتوگالییەکان بوەستێنن، چونکە بوونی پورتوگالییەکان لە ئاوەکانی عەرەبی خواروودا بێبەشی دەکردن لەگەڵێک داهات و سامانی ئابووری گەورە، بەتایبەتی لەو باجانەی دەیانخستە سەر ئەو کەلوپەلانەی لە خۆرهەڵاتەوە دەهات و بە میسردا تێدەپەڕی.

لەبەر ئەوە هاوکاری بوندقییەکانیان کرد کە کەلوپەلیان دەگواستەوە، بەم هەنگاوەیشیان زیانیان بە بەرژەوەندی پورتوگالییەکان گەیاند، مەمالیکەکان ویستیان لە ڕێی داگیرکردنی یەمەن و عەدنەوە دەرگای خوارووی دەریای سوور بەهێز بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

جگە لەمەش کەشتیگەلی مەمالیک لەساڵی ١٥٠٩ی.ز لەشەڕی (دیو)دا لە لایەن پورتوگالییەکانەوە گورزێکی قورسی بەرکەوت.

هەوڵێکی تری مەمالیک بریتی بوو لە نزییکبوونەوە و رێکەوتن لەگەڵ ئێرانییەکان، بەڵام پێش ئەم هەوڵدانە پورتوگالییەکان لەگەڵ ئێرانییەکان ڕێککەوتبوون.

شکستی مەمالیکەکان لە هەوڵەکانیاندا دژی پورتوگالییەکان دەرفەتی بۆ عوسمانییەکان ڕەخساندا وەک هێزێکی نوێ دژ بە پورتوگالییەکان بوەستنەوە.

هەرچەندە عوسمانییەکان ئەو کاتە بەهێزترین هێزبوون لەناوچەکەدا لە وەستانەوە دژ بە پورتوگالییەکان، بەڵام نەیانتوانی لە کەنداودا ململانێکە یەکلایی بکەنەوە وەک چۆن لەدەریای سووردا کردیان و توانیان مەمالیک لە میسردا بگرنەوە.

لەبەر ئەوە عەرەبەکان خۆیان کەوتنە بەربەرەکانێکردنی پورتوگالییەکان، ملکەچکردنی پورتوگالییەکان بۆ پادشانشینی ئیسپانیا و دەرکەوتنی ئینگلیز و هۆڵەندییەکان لە کەنداو، ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە بێهێزکردنی دەسەڵاتی پوروتوگالییەکان لە کەنداودا وێرای ئەمانەش عەرەبەکان خۆیان دەستیان هەبوو لە دەرکردنی پورتوگالییەکان لە ناوچەکەدا.

لە ساڵی ١٦٢٤ی.ز ئیمام ناسر کوڕی مورشیدی یەعرووبی توانی عوممان یەکبخات و دەوڵەتی (یەعاربە) دابمەزرێنێت، ئاڵای ڕزگاری دژ بە پورتوگالییەکان بەرزکردە و توانی زۆر شوێنی وەک (سەحار و مەسقەت) لە دەسەڵاتی داگیرکاران ڕزگار بکات.

تعليقات