خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەڵغەم-خەوشی لووت:
ئیبن سیرین دەڵێت: بەڵغەم لە خەودا، ماڵ و سامانێکە، کە لە ڕێگەی دروستەوە خەرج دەکرێت.
ئەگەر کەسێک خەوی بینی کە بەڵغەمی بۆ شوێنێک فڕێدا، لێکدانەوەکەی بە پێچەوانەوەیە.
ئەگەر بەڵغەمی سپی لە گەروویەوە فڕێدایە شوێنێکی خاوێن، واتە ماڵ و سامانەکەی لە ڕێگەی چاکەدا خەرج دەکات.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر نەخۆشێک بینی بەڵغەمی فڕێدا، واتە لە نەخۆشیەکەی ڕزگاری دەبێت و شیفای بۆ دێت.
ئەگەر بەڵغەمی ڕەشی فڕێدا، نیشانەی خەم و مەینەتییە.
ئەگەر بەڵغەمەکە خوێناوی بوو، واتە شتێک لە ماڵ و سامانەکەی کەم دەبێتەوە.
ئەگەر بەڵغەمەکەی فڕێدایە دەرەوەی ماڵەکەی، واتە ماڵ و سامانەکەی بۆ کەسانی بێگانە خەرج دەکات.
ئەگەر لە ناو مزگەوتدا بەڵغەمی فڕیدا، ماڵ و سامانەکەی دوور لە ڕێگەی چاکە بۆ کەسانی بێگانە خەرج دەکات.
Comments
Post a Comment