خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەند و کۆت:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەند و کۆت:


ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر کەسێک بینی کۆت و زنجیری ئاسنینی لە قاچی کرابوو، واتای ئەویە کە ئایین و باوەڕەکەی کەموکورتی تێدایە و بانگەشەی موسڵمانبوون دەکات بە درۆ و پیاوێکی چاوچنۆکە (بەخیل) و سوودی بۆ کەس نابێت.

هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: ئەگەر پیاوێکی چاکەکار بینی کە کۆت و زنجیر کراوە، واتە واز لە کارە نەشیاو و خراپەکان دێنێت.

ئەگەر بینی کۆت و بەندی دارین لە دەستەکانی کرابوو، ئەوا ئەوەی کە لە سەرەوە گوترا، سەبارەت بە چاوچنۆکی و تایبەتمەندییەکانی تر بۆ ئەم کەسایەتییە، کەمتر و ئاسانتر دەبێت و ئەوەندە خراپ نابێت.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر کەسێک بینی بەند و کۆتی دارینی لە مل کرابوو، واتە ئەو کەسە ئەمانەتییەکی لە ئەستۆدایە و ئەویش ئەمانەتییەکە نادتەوە.

ئەگەر کەسەکە لە گەشتدا بوو، واتە بە سەلامەتی دەگەڕێتەوە.

ئەگەر کەسێک بینی کە بەند و کۆتی زیوینی لە ملدا بوو، ئەوا بەهۆی ژنەوە ڕەنج و ئازار دەبینێت.

ئەگەر بەندی زێڕینی لە ملدا بوو، دەرد و ئازارەکەی بەهۆی ماڵ و سامانەوە دەبێت.

ئەگەر کۆتی مسینی لە ملدا بوو، هۆکاری دەرد و ئازارەکەی، بەهۆی بە دەستهێنانی بژیوی ژیانی دونیاوە دەبێت.

ئەگەر بینی کە بەند و کۆتی قاچەکانیان کردەوە، واتە لە کاروباری دەوڵەتیدا ڕزگاری دەبێت.

ئەگەر لاقەکانی بە بەندکراوی بینی، واتە لەگەڵ پیاوێکی دووڕوودا دەکەوێتە قسە.

ئەگەر بینی قاچەکانی بە ڕێسمان و گوریس بەستراونەتەوە، واتە لەلایەن کەسێکەوە سوودی پێدەگات.

دانیاڵ پێغەمبەر دەفەرمێت: ئەگەر ئەمیری وڵات بینی کە کۆت و بەندی ئاسنینی لە قاچی کرابوو، واتە لە ویلایەت و هەرێمەکەی خۆیەوە دەڕوات بۆ گەشت و لەو گەشتەدا دەمێنێتەوە.

ئەگەر بینی هەردوو قاچەکانی بەند کرابوو، ویلایەتی دەست دەکەوێت.

ئەگەر چوار کۆت و بەندی لە قاچ کرابوو، واتە چوار کوڕی دەبێت.

ئەگەر کۆت و بەندیان لە قاچەکانی کردەوە، واتە لە خەم و خەفەت ڕزگاری دەبێت.

ئەگەر ئەمیرێک بینی کە قاچەکانی لە کۆت و زەنجیردا بوو، واتە لە لایەن مەسیحییەکانەوە قازانجی پێدەگات، هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: کارەکەی ئاسان دەبێت.

ئەگەر کۆت و بەندەکەی زیوین بوو، ژنێک مارە دەکات، یان (ئەوینداری) عاشقی ژنێک دەبێت.

ئەگەر کۆت و بەندەکەی ئاڵتوون بوو، واتە گەشت دەکات یانش نەخۆش دەکەوێت.

ئەگەر بینی کۆت و بەندەکەی ئاسنین بوو، لە گەشتکردن خۆ دەپارێزێ.

جابری مەغریبی دەڵێت: کۆت و بەند لە خەودا، بەرقەراری و بەردەوامبوونی ئایینە، بە گوتەی پێغەمبەر کە دەفەرموێت: لاقی بەندکراوم لە خەودا خۆش دەوێت، تەوق-م (تەوقی مل) خۆش ناوێت، چونکە لاقی بەندکراو، بەندەییە لە ئاییندا.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرموێت: بینینی کۆت و بەند لە خەودا چور جۆرە.ئیمام جەعفەری سادق دەفەرموێت: بینینی کۆت و بەندە لە خەودا، چوارە جۆرە.

یەکەم: بێ بڕوایی (کفر-کوفر). دووەم: دووڕوویی. سێیەم: چاوچنۆکی (بەخیلی). چوارەم: لە گوناه و تاوان دەست هەڵدەگرێت، هەندێک لە لێکدەرەوانی خەو دەڵێن: بینینی تەوق کردنە دەست لە خەودا، نیشانەی دەستکورتی فەرمانڕەوای زۆردارە لە ستەمکردندا.

ئیبن سیرین دەڵێت: ئەگەر بینی قاچەکانی کۆت و بەند کراوە، واتە خواناس و ئۆقرە لێبڕاو دەبێت.

ئەەر بینی قاچەکانی بە دوو کۆت و زنجیر، بەند کرابوو و لە ناو مزگەواتیشدا بوو، واتە ئەو کەسە لە ئایین و بیروباوەڕ، یان لە نوێژ و دەستکەوت (غەزا)، یان لە کارێک کە لە بەرژەوەندنی ئایینەکەیەتی، پابەندە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر لە خەویدا بینی قاچەکانی کۆت و بەند کراوە و سەفەریشی دەکرد، واتە لەو گەشتەدا ماوەیەکی زۆری پێدەچێت و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و هەر چەندە کۆت و بەندی قاچەکانی بە پتەوی و بەهێزتر ببینێ، ئەوەندە مانەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونەکەی، زیاتر و درێژ دەبێتەوە.

کۆت و بەند لەخەودا، هەتا شلتر و بەرینتر بێت، باشترە لەوەی کە تەنگ و توند بەسترابێت، ئەگەر کۆت و بەندەکەی گوریس و ڕێسمان بوو، ئەوا نیشتەجێبوونەکەی لەبۆ قازانجی خراپەی دینەکەیەتی.

جابری مەغریبی دەڵێت: ئەگەر نەخۆشێک بینی لە خەویدا کۆت و بەندی لەپێ خراوە، واتە لە ئێش و ئازار ڕزگاری دەبێت، ئەگەر فەرمانڕەوایەک بینی قاچەکانی کۆت و بەند کراوە، واتە فەرمانڕەوایەکی تر بەسەریدا زاڵ دەبێت.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرموێت: بینینی کۆت و بەند لە قاچەکاندا، سێ لێکدانەوەی هەیە.

یەکەم: پابەندبوون بە ئایینەوە. دووەم: ژن خواستن. سێیەم: گەڕانەوە لە گەشت.

هەروەها بە گشتی هەرکەسێ بینی لە خەویدا لاقەکانی کۆت و بەند کراوە، ئەگەر لەکاری چاکەدا بوو، ئەوا لەسەر کارە چاکەکەی بەردەوام دەبێت.

ئەگەریش خراپەکار بوو، لەسەر کاری خراپەکاریەکەی بەردەوام دەبێت.

تعليقات