خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەڵگەنامە-چەک-کاغەزی نووسراو:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بەڵگەنامە-چەک-کاغەزی نووسراو:


ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر کەسێک چەک و بەڵگەنامەی پێدا، یان شتی مۆرکراوی پەیدا کرد، واتە پارە و ڕزق و ڕۆزی دەست دەکەوێت.

ئەگەر کەسێک دیتی چەک، یان قەواڵە یان نووسینی دەنووسی، واتە کەڵەشاخ (حیجامە) دەکات.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر چەکی مۆرکراو، یان یاداشت و مۆریان لێ وەرگرت، واتە پارە و سامانەکەی کەم دەبێتەوە.

ئەگەر دیتی چەکی لێ ون بوو و دیار نەما، یان سووتا، واتە پارە و سامانەکەی لەناو دەچێ و بە فیڕۆ دەچێت.



تعليقات