خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بۆن-غالیە-مادەیەکی بۆنخۆشە:

خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بۆن-غالیە-مادەیەکی بۆنخۆشە:


ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی غالیە لە خەودا، نیشانەی ڕەوشت و ئەدەبە.

ئەگەر بینی غالیەی لە کەسێکدا، واتە ئەو کەسە لەوەوە فێری ئەدەب و ڕەوشت دەبێ.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: بینینی غالیە لە خەودا، نیشانەی سەردانیکردنی ماڵی خودایە.

هەندێک دەڵێن: نیشانەی سەروەت و سامانێکە کە لە کەسێکی گەورەو و ڕیش چەرمووەوە-سپییەوە پێی دەگاتن.

ئەگەر خەوی بینی کە غالیەی هەس-هەیە، واتە لە لایەن ژنێک، یان لە کەسە گەورە و پایە بەرزەکانەوە سوودی پێدەگات.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: بینینی غالیە لە خەودا، پێنج واتای هەیە.

یەکەم: ڕەوشت و ئەدەب. دووەم: ستایش و ئافەرین. سێیەم: حەجکردن. چوارەم: ماڵ و سامان و خواستەکان. پێنجەم: خێر و قازانج.



تعليقات