مستەفا سەلیمی كاتژمێر چواری بەرەبەیانی (شەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٠) ی.ز لە بەندیخانەی سەقز لە سێدارە درا.

پاش ڕەوانەکردنەوەی مستەفا سەلیمی بۆ شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە، کۆماری ئاخوونی ئێران بەندکراوێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە سێدارە دا.


ھاوكات ھەندێک كەس ھەوڵیان داوە بڵین شەھید مستەفا بەندکراوێکی سیاسی نەبووە، بۆ ئەوەی ڕادەست كردنی بە كۆماری ئاخووندی ئاسایی بێتە بەرچاو.
مستەفا سەلیمی پێشتر پێشمەرگە بووە و دواتر دانیشتوە.
لە ساڵی١٣٨١ی.هەتاوی لەگەڵ سابیر ستاری و یەحیا ئیلو، لە ماڵی عەتاخانی باشماخ كەوتنە شەڕ ڵەگەڵ تاقمێكی ڕژێم، دوو پاسدار و مەئموورێكی ھێزی ئینتزامی لەوێ كوژرا، یەحیای ئیلو لە شەڕەکەدا گیانی لە دەست دا و بە ئۆتۆمبێل ڕایان کێشا تا ببێتە پەند بۆ خەڵک.
سابیر ستاری لە ساڵی ١٣٨٥ی.هەتاوی، لە لایەن ڕژێمی ئاخووندی ئێرانەوە بە هاوکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پێنجوێن تێرۆر کرا و مستەفا سەلیمی پێشتر لە ساڵی ١٣٨٢ی. هەتاوی، خۆی گەڕاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕژێمی ئێران دەسبەجێ دەستبەسەری کرد و تا كاتی ڕاكردن لە مانگی ڕابردوودا لە بەندیخانەدا مایەوە.
مستەفا سەلیمی ١٧ ساڵی ڕەبەق لە گرتووخانەدا بوو و ھەندێک كەس كە پێشتر تۆمەتی ئیتڵاعاتی بوونیان لێدابوو، بۆیان دەركەوت كە كەسێكی شۆڕشگێرە.
دوایین وێنەی مستەفا سەلیمی حەوتووی ڕابردوو لە مزگەوتی گەرمكی شاری پێنجوێن.
ژیاننامەی مستەفا سەلیمی:
خەڵکی گوندی “ئیلۆ”ی سەقزە، ئەندامی حزبی دیموکرات بووەو پاشان لەو حزبە جیابووەتەوەو گەڕاوەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەتۆمەتی “ئەندامێتی حزبێکی سیاسی ئۆپۆزسیۆن”و “دژایەتی کۆماری ئاخووندی” دەستگیرکراوە و لە دادگا سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە، پێشتریش چەند جارێک دەستبەسەرکراوە.
مستەفا سەلیمی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە، ١٧ ساڵ لەمەوبەر وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە و گەڕاوەتەوە ئێران، لەوێش بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر پایگای ئێرانشای سەقز و کوژرانی چەکدارێکی پاسداران لە شاری نەهاوەندی سەر بە پارێزگای هەمەدان، دەستبەسەر کراوە و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر (گەودینی) بە تۆمەتی (دزیی چەکدارانە) و (ئەندامێتی لە حزبی دیموکرات) حوکمی ١٥ ساڵ بەندکران و سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە و ئەمڕۆ فەرمانی لە سێدارەدانەکەی جێبەجێ کراوە.
ئەو کەسانەی مەستەفا سەلیمیان ڕادەستی قەرارگەی ڕەمەزانی کۆماری ئاخوونی ئێران کردەوە لە شاری بانە:
ئیسماعیل بەرپرسی ئاسایش و کامەران کادیری ئاسایشی پێنجوێن و شێخ ئاوات بەرپرسی ئاسایشی سەیران بەند.
……………………………………………………………………………………..
له‌ زاری کارمه‌ندێکی ئاسایشی پێنجوێنه‌وه‌
مسته‌فا سه‌لیمی، ١٧ ساڵ به‌ تاوانی کوردایه‌تی له‌ ئێران بەند کرابوو، فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی هه‌بوو، که‌چی دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا بەندیخانەی سه‌قزیان شکاند و هه‌ڵاتن، خۆی گه‌یانده‌ باشووری کوردستان له‌ سنووری پێنجوێنه‌وه‌.
لە لایەن ئاسایشی یه‌کێتی له‌ ناحیه‌ی گه‌رمک “سه‌ر به‌ قه‌زای پێنجوێن” ده‌ستگیر کرا، دوای هه‌ماهه‌نگیی راده‌ستی دژه‌ تیرۆری یه‌کێتی کرا، پاش لێکۆڵینه‌وه به‌ فه‌رمانی (لاهور جه‌نگی) له‌ رێگه‌ی هۆبه‌ی ئێرانی ده‌زگای زانیاری، ڕادەستی‌ ئێران کرایه‌وه‌!
بزانن مسته‌فا سه‌لیمی، چی به‌ ئاسایشه‌کانی یه‌کێتی گوتووه‌ له‌ پێنجوێن، که‌ ئه‌مه‌ به‌شێک له‌ قسه‌کانیه‌تی:
– بیکه‌ن له‌ راهی خوا، به ‌قوربانتان بم، خۆتان لێره‌ زیندانیم بکه‌ن یان بمکوژن، به‌س مه‌مده‌نه‌وه‌ ده‌ست ئێران.
– مسته‌فا سه‌لیمی زۆر گریا، زۆر پاڕایه‌وه‌ و خۆی دا به‌سه‌ر پێڵاوه‌کانی ئاسایشه‌کان، ئاو له‌ چاوی نه‌ده‌وه‌ستا، سوێند به‌خوا کافر به‌زه‌یی پیا ده‌هاته‌وه‌، گوتی: حه‌زه‌که‌م بمکوژن، با به‌ده‌ستی کوردی شه‌ریف بکوژرێم به‌س ڕادەستی ئێرانم مه‌که‌نه‌وه‌.
– مسته‌فا، له‌ باخه‌ڵیدا هه‌ندێک تمه‌نی پێ بوو که‌ ده‌یکرده‌ حه‌ڤده‌ هه‌زاری عێراقی، هه‌روه‌ها بنێشتێک و دوو وێنی خۆی.
به‌داخه‌وه… مسته‌فا ده‌یزانی ڕادەستی ئێران ده‌کرێته‌وه‌.. ئاسایشه‌کان هیچ ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوو، چونکه له‌ سه‌رووی خۆیان فه‌رمانیان پێکرابوو..

تعليقات