بەشی بیست و حەفتەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ جوگرافیای شاڵاوەکانی ئەنفال، ئەنفالی دوو: لە ٢٢ی ئادار تاکوو ١ی نیسانی ساڵی ١٩٨٨ی.ز کۆتایی هات:

بەشی بیست و حەفتەمی (ژینۆساید-جینۆساید)؛ جوگرافیای شاڵاوەکانی ئەنفال، ئەنفالی دوو: لە ٢٢ی ئادار تاکوو ١ی نیسانی ساڵی ١٩٨٨ی.ز کۆتایی هات:


ئەم هێرشە ناوچەی قەرەداغی گرتەوە لە (تەکیە، سێوسێنان، سەگرمە، دەربەندباسەڕە، قۆپی قەرەداغ و…هتد)، گشت گوند و ئاوەدانییەکانی ئەم ناوچە جوگرافیایەی گرتەوە.

سەرەتای هێرشەکە بە کیمیابارانکردنی چەند شوێنێکی ستراتیژی لە ناوچەکە دەستیپێکرد، بۆیە گوندی سێوسێنان کە گوندێکی دیاری ناوچەکە بوو بە شێوەیەکی زۆر سەخت کیمیابارانکرا، مەبەست لەم کردە ڕووخاندنی ورەی خەڵکی ناوچەکە بوو.

لە کاتی هێرشەکە دانیشتوانی ناوچەی قەرەداغ بە دوولا ڕایانکرد، هەندێکیان بەرەو سلێمانی و ئۆردووگاکانی ناوچەی سلێمانی چوون، زیانیان کەم بوو، بەڵام ئەو کۆمەڵەی بەرەو خوارووی گەرمیان ڕایانکرد ژمارەیەکی زۆریان دەستگیرکران و دوواتر شوێنبزرکران.

لە ئەنفالی قەرەداغ ئەو هاووڵاتییە کوردانەی کە گیران یا خۆیان دا بەدەستەوە، بۆ سەربازگەی قۆڕەتوویان گوازرانەوە، کە نزیکەی هەشت هەزار کەس دەبوون لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج، پاشان گواسترانەوە بۆ سەربازگەی تۆپزاوە لە نزیک کەرکووک، ئینجا لەوێ گەنجەکانیان لەوانی تر جیا کردەوە و بەرەو شوێنی نادیار ڕەوانەکران، خەڵکەکەی تر لە ژن و منداڵ و کچی عازەب خرانە زیندانەوە، بەڵام پیرەژن و پیرەمێردەکانیان بۆ (نوگرەسەلمان)ی بیابانی سەماوە گواستنەوە، کە لەوێ ژمارەیەکی یەکجار زۆریان لە برسان و تینویەتی و نەخۆشی مردن و تەرمەکانیان فرێدرایە دەرەوەی زیندانەکان و سەگ دەیخواردن.



تعليقات