خەوننامەی کوردی، بەشی بە؛ بۆن و بەرامەکان:
ئیبن سیرین دەڵێ: بۆن و بەرامە خۆش و ناخۆشەکان، پەسنی چاکە و ستایش و لە پاشملە قسەکردن و قسەی ناڕەوایە.
ئەگەر بۆنی خۆشی هەڵمژی، واتای ئەوەیە سەرزنشتی دەکەن.
ئەگەر لە خەودا زۆر بۆنی خۆشی دەکرد، واتای مردنە، چونکە مردووەکان بە بۆنی خۆشی (حنووت)- کە ماکێکی بۆنخۆشە-بۆنخۆش دەکرێن.
ئیبراهیمی کرمانی دەڵێت: ئەگەر بینی بۆنخۆشی دەکەن، واتە ستایش و پەسنی دەدەن و باسی چاکەی دەکەن.
ئەگەر بە پێچەوانەوە خەوەکەی بینی، واتە لە لای خەڵکی، باسی عەیب و عارەکانی دەکەن و ناوی بە خراپە بە زماناندا دێنن.
Comments
Post a Comment