به‌جوانى و رێكخستنى ژوورى هۆتێله‌كان هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ

پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى له‌ توێژينه‌وه‌يه‌كدا ده‌ريانخستووه‌، زۆربه‌ى ژوورى هۆتێله‌كان ئه‌گه‌ر له‌رووى ته‌ندروستييه‌وه‌ وردبيته‌وه‌، پيسترين شوێنن به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ماڵه‌كه‌ى خۆت ياخود قوتابخانه‌ى و ته‌نانه‌ت نێو فڕۆكه‌ش.
ماڵپه‌ڕى "هافينگتون پۆستى عه‌ره‌بى"، بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، توێژه‌رانى بوارى ته‌ندروستى هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌چنه‌ هۆتێله‌كان ده‌مێننه‌وه‌، به‌جوانى رێكخستنى ژووره‌كان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن، چونكه‌ زۆربه‌ى كه‌لوپه‌له‌كانى نێو ئه‌و ژوورانه‌، جۆره‌ها ڤايرۆس و به‌كتريا و ميكرۆبى له‌سه‌ر نيشتووه‌ و له‌ئه‌گه‌رى ده‌ستلێدانى هه‌ريه‌كێك له‌م كه‌لوپه‌لانه‌ دووچارى نه‌خۆشى ده‌بنه‌‌وه‌.
توێژينه‌وه‌كه‌ به‌ناونيشانى (ئاشكراكردنى پاكێتى ته‌ندروستى هۆتێله‌كان) له‌لايه‌ن كۆمه‌ڵێك پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروسى ئه‌نجامدراوه‌، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شوێن و كه‌لوپه‌لانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆرترين جار له‌لايه‌ن مرۆڤه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ر به‌هۆيه‌شه‌وه‌ چه‌ندين ڤايرۆس و به‌كتريا له‌سه‌ر نيشتووه‌ ده‌بنه‌ سه‌رچاوه‌يه‌ك بۆ تووش بوونى مرۆڤ به‌نه‌خۆشى:
ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى زۆرترين جار له‌لايه‌ن مرۆڤه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت:-
1-كۆنتڕۆڵى ته‌له‌ڤزيۆن: باوڕبكه‌يت و يان نا، كۆنتڕۆڵى ته‌له‌ڤزيۆن، زۆرترين پيسى و ميكرۆبى له‌سه‌رى نيشتووه‌، چونكه‌ مرۆڤ زۆرترين جار ده‌ستى لێ ده‌دات.
2-ته‌له‌فۆن: ئه‌ميش يه‌كێكه‌ له‌و ئامێرانه‌ى كه‌ زۆرترين جار له‌لايه‌ن مرۆڤه‌ ده‌ستكارى ده‌كرێت، به‌مه‌ش جۆره‌ها به‌كتريا له‌سه‌ر ئه‌م ئامێره‌ كۆده‌بنه‌وه‌، به‌تايبه‌تى زۆر به‌كه‌مى له‌لايه‌ن خزمه‌تگوزاره‌كانى نێو هۆتێله‌كان پاك ده‌كرێته‌وه‌ و هيچ گرنگيى پێ نادرێت.
3-بانيۆى گه‌رماو: له‌توێژينه‌وه‌كه‌دا هتووه‌، پێويسته‌ مرۆڤ له‌كاتى چوونى بۆ ئه‌و شوێنانه‌ و خۆشوشتن تێيدا، زۆر وريابێت، چونكه‌ چه‌ندين جۆرى پيسى و ميكرۆب له‌و شوێنانه‌دا بوونيان هه‌يه‌.
4-پێخه‌فى خه‌وتن: پێخه‌فى هۆتيله‌كان راسته‌ جوان رێكخراون و قه‌دكراون، به‌ڵام مه‌رج نييه‌ خاوێن بن، بۆيه‌ واباشتره‌ له‌كاتى چوونت بۆ هه‌ر هۆتێلێك پێخه‌فێكى تايبه‌ت به‌خۆت پێ بێت.
5-ده‌فرى به‌فر ياخود كوپ: به‌هه‌موو شێوه‌يه‌ك خۆتى لێ به‌دوور بگره‌، چونكه‌ وه‌كوو پێويست پاك ناكرينه‌وه‌، بۆيه‌ ئه‌گه‌ر پێويستت به‌ به‌فر بوو، واباشتره‌ په‌يوه‌ندى بگرين به‌ ستافى هۆتێله‌كه‌، داواى كوپ و ده‌فرى سه‌فه‌رى بكه‌يت‌، باشتره‌ له‌وه‌ى به‌كوپێك ئاو بخۆيته‌وه‌ پڕ بێت له‌ به‌كتريا و نه‌خۆشى.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، توێژينه‌وه‌كه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى باسكران، ياخود هه‌ر كه‌لوپه‌لێكى ديكه‌ى ناو ژوورى هۆتێله‌كه‌ پێويسته‌ به‌ كلينس ده‌ستيان لێبده‌يت و پشتگوێان نه‌خه‌يت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌يت، دووچارى نه‌خۆشى جۆراو جۆر ده‌بيته‌وه‌.

kurdistan24

Comments